لە کێڵگەى رۆژهەڵاتى بەغدا کێڵگەیەکى نەوت دەدۆزێتەوە کە یەدەگەکەی دوو ملیار بەرمیل نەوتە. بە گوێرەى کۆمپانیایەکى سەر بە وەزارەتى نەوت "زۆرترین" یەدەگە لە کێڵگەکانى نێوەڕاستى عێراق.
دۆزینەوەى ئەو کێڵگە نەوتە لە رێگەى گرێبەستێکەوە بووە کە وەزارەتى نەوتى عێراق لەگەڵ کۆمپانیاى وزە و بارزگانى چینى (EBS) واژۆى کردووە بۆ ئەنجامدانى کنە و پشکنین لە کێڵگەى نەوتى رۆژهەڵاتى بەغدا.
کۆمپانیاى نەوتى نێوەڕاست کە سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراقە، لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە کە بیرى ئەزموونیى دۆزینەوەى نەوت لەو کێڵگەیە، ئەوەى دەرخستووە نەوتى کێڵگەکە "کوالێتى بەرزە" لە جۆرى ناوەند و سووک، کە دوو ملیار بەرمیل نەوتى دیکە بۆ یەدەگى نەوتى عێراق زیاد دەکات.
ئەو کۆمپانیایە دەڵێت: "ئەوە گەورەترین دۆزینەوەى یەدەگى نەوتە لە نێوەڕاستى عێراق".
رووبەرى کێڵگەى نەوتى رۆژهەڵاتى بەغدا زیاتر لە 120 کیلۆمەترە، هەندێک لە بیرە نەوتەکانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران هاوبەشن.
بە گوێرەى کۆمپانیاى نەوتى نێوەڕاست، بەرهەمى رۆژانەى ئەو بیرە ئەزمونییانەى لەو کێڵگەیە لێدراون، دەگاتە پێنج هەزار بەرمیل.
عێراق خاوەنى پێنجەم زۆرترین یەدەگى نەوتە لە جیهان کە نزیکەى 149 ملیار بەرمیلە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق