مەسجیدی: ئیسماعیل قائانی سەلامەتە
یاریدەدەری هاوئاهەنگیکاری سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، رایگەیاند جەنەراڵ ئیسماعیل قائانی سەلامەتە و خەریکی کار و چالاکیی رۆژانەیە.
ئیرەج مەسجیدی، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ (دووشەممە، 7-10-2024) لەکاتی بەشداربوونی لە کۆنفرانسێک لە تاران، لەلایەن رۆژنامەڤانانەوە پرسیاری لەبارەی ئیسماعیل قائانی لێکرا.
مەسجیدی لە وەڵامدا رایگەیاند "زۆر کەس دەپرسن 'تەندروستیی جەنەراڵ قائانی چۆنە؟' تەندروستیی باشە و سەرقاڵی کار و چالاکییە، هەندێک کەس دەڵێن راگەیێندراو بڵاوبکەنەوە، بەڵام هیچ پێویست بە بڵاوکردنەوەی راگەیێندراو ناکات."
گوتەکانی یاریدەدەری هاوئاهەنگیکاری سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بوو لە بەیرووت. گومان و لێکدانەوەی جیاجیا لەسەر چارەنووسی بڵاوکرایەوە و باسیان لەوە کرد لەگەڵ شوێنگرەوەی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژراوە.
قائانی شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانییە، کە ساڵی 2020 بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای پایتەختی عێراق، بە هێرشێکی درۆنی کوژرا.
بە گوێرەی میدیای ئەمریکی و ئیسرائیلی، هەفتەی رابردوو، قائانی لە بەیرووت بووە بۆ ئەوەی یارمەتیی حیزبوڵڵا بدات دوای ئەوەی کە ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی سەدان ئەندامی بزووتنەوە لوبنانییەکەی کوشت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق