عێراق: تۆمارکردنى کۆمپانیاکان دەکەینە ئەلیکترۆنى

ليست هناك تعليقات



گوتەبیژى وەزارەتى بازرگانیى عێراق رایگەیاند، بەمەبەستى ئاسانکارى بۆ تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و کارئاسانی بۆ پێدانى پارەى رسوماتەکانیان، تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و کاروبارەکانى ئەو بوارە دەکرێنە ئەلیکترۆنى.

محەمەد حەنون، گوتەبێژى وەزارەتى بازرگانیى عێراق رایگەیاند، فەرمانگەى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان دەستیکردووە بە رێکارەکانى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و خزمەتگوزارییەکانى ئەو بوارە بەشێوەى ئەلیکترۆنى.

گوتەبێژەکەى وەزارەتى بازرگانیى عێراق دەڵێت: پەنجەرەیەکى ئەلیکترۆنى بەهەماهەنگى لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوەتەوە بۆئەوەى مامەڵەى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان بەکاتێکى کەم بەشێوەى ئەلیکترۆنى ئەنجامبدرێن.

هاوینى ئەمساڵ حکومەتى فیدراڵ بڕیاریدا بە دانانى بازگە لەنێوان شارەکانى هەرێمى کوردستان و پارێزگا فیدراڵییەکان و مەرجى داخڵبوونى بەروبوومى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستانى بەستەوە بە تۆمارکردنى ئەو کۆمپانیایانە لە حکومەتى فیدراڵ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif