سیاسیەکی بەئەزمون وای ووت

ليست هناك تعليقات

 


فارس نەورۆڵی
-
وەک هەمیشە بەزمانێکی ئاست بەرزی بەرپرسانەی سیاسی لە هەلومەرجێکی نالۆژیکیدا لە تەلەفزیۆنی ئاڤا وەڵامی لۆژیکی پرسیارەکانی سەردەمی بانگەشەی دایەوە، بەزمانێک نە لایەنگری و نە دژبەری و نە ڕەشبینی بوو نە گەشبینی، بەڵکو بیرکردنەوەیەکی واقیع بینانە بوو. شێلانێکی ئەو ئەعسابە توندەی هەندێ سیاسی بوو کە لە وەخت و ناوەختدا لێدوانی توند دەدەن بێ ئەوەی باری دەروونی خەڵک لەبەرچاو بگرن.

پێی وتن گەلۆ وانابێت لەنێوان ڕەش و سپیدا ڕەنگی دیکە هەیە، واتە هەموو شتێک سفر مەکەنەوەو هێور کەرەوەیەك بۆ ئەو هەڵچونە میدیاییەی کە بە گۆترە بەربونەتە گیانی کورد، لە هەمانکاتدا لەسەر ماناو مەفهموی دەسەڵات و ئۆپۆزستۆن و ئەرکی هەردووکیان قسەی کرد بەمانایەک ووتی دەسەڵاتی بەهێز پێویستی بەئۆپۆزسیۆنی بەهێزە، بەڵام لەچوارچێوەی چاکەی گشتیدا.

لێرەدا دەمەوێ ئەوە بڵێم ڕاستە ئێمە ٣٣ ساڵە قسە لەسەر دیموکراتی دەکەین، بەڵام ئێمە لەدۆخێکی دیموکراتیدا نین بەڵکو لە قۆناغی گواستنەوەداین بۆ ناو دیموکراتی.

بۆیە لەملاولا هەڵچون و هەڵە بەردەوام دەبن، میرانی ئاماژەی بە وشیاری میللەتدا کە ناخەڵەتێت و ڕای خۆی بەدروستی دەدا (شوکر وشیارە مەحوی تێدەگا .. دواجار میرانی ووتی ( زۆرشت دەزانم بەڵام هەمووی ناڵێم) لێرەدا تێگەیشتویی قوڵی سیاسی میرانی تێدەگەین کە هەموو شت لە هەموو کاتێکدا ئەگەر حەقیقەتیش بێت ناوترێ، چونکە لەوانەیە هەندێ نزم بیرکەنەوە و بۆیە هەزم نەکرێ و ئەم بەرزاییەش دروستمان کردوە بیڕمێنن. هەروەها فەلسەفەی سیاسەت ئەوەیە نابێت سیاسی دوا قسەی خۆی بکات و دەبێت شتێک هەمیشە بۆ وتن بمێنێتەوە .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif