بۆچی مەسعود پزیشکیان سەردانی سلێمانی کرد

ليست هناك تعليقات


 عوسمان گوڵپی
-
لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات سەرۆك کۆماری ئێران دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەردانی شاری سلێمانی کرد، لە کاتێکدا هیچ تایبەتمەندیەکی پرۆتۆکۆڵی نیە کە سەرۆکی وڵاتێك سەردانی شارێك بکات بەبێ بوونی هیچ جۆرە هاوتاییەك یان بۆنەیەك یان کۆڕبەندێك کە تایبەتمەندی بداتە سەردانەکە، وەك چۆن بۆ بەشداری کۆڕ بەندێك ذەچێتە بەسرە و نەجەف و کەربەلاش بوعدێکی مەزهەبی هەیە.

ئەمە یەکەم جار نیە دەوڵەتی ئێران مامەڵەیەك دەکات کە هیچ وڵاتێکیتر لەگەڵ هەرێم ئەو مامەڵەیە ناکات، گەر سەرنجی ڕابردوویەکی نزیك بدەین دەبینین وەزیری خارجی ئێران هاتە هەولێر و ڕاستەوخۆ دوای ئەوە سەردانی سلێمانی کرد، بە هەمان شێوە محمد قادر قالیبافی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای هەولێر ڕاستەوخۆ هاتە سلێمانی و سەرۆك کۆماریش هەر وایکرد، لە لایەکی تریشەوە یەكەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دوو قونسولیەی هەبێ یەکێك لە هەولێر و یەکێك لە سلێمانی.

ئێرانیەکان لەمەدا دوو پەیامی ڕوونیان هەیە

یەکەم پەیامیان پشتیوانی یەکێتی و ڕۆڵ پێدانیەتی لە پێناو پەراوێز نەکەوتندا، دووەم پەیام و گرنگترینیان ئەوەیە کە ئێران بە شێوازێکی فەرمی وەك دوو زۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەکات نەك حکومەتی هەرێم، واتە ئێرانیەکان بە فەرمی مامەڵەیان لەگەڵ دوو حیزب و دوو زۆنە، ئەمەش تەنها تێڕوانین نیە بەڵکو کردارە، هەندێك جار لە پێناو یەکێکیاندا فشار دەخەنە سەر ئەویتریان و ڕاستریش بڵێین ئێران چەندینجار یەکێتی لە کەوتنی تەواوەتی پاراستوە لە کێشە نێوخۆییەکان و دەرەکیەکانیشدا، بەتایبەت ماڵی تاڵەبانی هێڵی سور بوە بۆ ئێرانیەکان و ئەم هێڵە سورە لە باوکەوە بۆ کوڕ گواستراوەتەوە.

بۆیە ئێران تاکە وڵاتی دنیایە هەولێر و سلێمانی وەك یەك دەبینێت و مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، لە تەواوی دیدارە فەرمیەکاندا سەردانی هەردوو شار دەکات و دوو قونسولیەشی لە هەردووکیاندا هەیە و سلێمانی وەك پایتەختی زۆنی سەوز و هەولێریش بۆ زۆنی زەرد، بۆیە سەردانی پزیشکیانیش پابەندبونی بوو بەو سیاسەت و تێڕوانینەوە کە ئێران بۆ هەرێم هەیەتی .


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif