مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند، ده‌بێت كه‌ڵك له په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانه‌كه‌ی پزیشكیانی بۆ هه‌ولێر به مێژویی ناوبرد و وتی، "ئێران هه‌میشه له پشتمان بوه".
ئێران و ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌ست به زۆر له بابه‌ته‌كان كه كێشه دروستده‌بو پێكه‌وه بون
مه‌سعود پزیشكیان له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا به زمانی فارسی بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، "سوپاسی میوانداری نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م، روانگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پێكه‌وه روانگه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌وه راستییه‌كه كه ئێران و ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌ست به زۆر له بابه‌ته‌كان كه كێشه دروستده‌بو پێكه‌وه بون و هاوڕێی یه‌ك بون، له‌كاتێكدا كه ئاشتی دروستبوه پێویسته كه‌ڵك وه‌ربگرین له‌و په‌یوه‌ندیه دۆستانه‌ی كه هه‌یه له‌ڕوی كه‌لتوری، ئابوری، ئه‌منیییه‌وه، ده‌توانین یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ین و پێكه‌وه كاربكه‌ین".
په‌یامی مرۆڤایه‌تی و په‌یامبه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت مرۆڤه‌كان جیاوازی له نێوانیان نه‌كرێتئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا باسی ئه‌وه‌كرا كه په‌یامی مرۆڤایه‌تی و په‌یامبه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت مرۆڤه‌كان جیاوازی له نێوانیان نه‌كرێت، عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م بونی نییه، جیاوازی له‌نێوان نێوان كورد، تورك، عه‌ره‌ب و فارس نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باشترن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه توانایان باشتره، "باشی له ته‌قواو چاكه‌یه".
مه‌سعود پزیشكیان وتیشی، "پشت به‌خوا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و كوردستان و عێراق هه‌مانه هاتوین به‌هێزتری بكه‌ین و ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه هه‌یه به ئومێدی خودا له‌نێوی ده‌به‌ین".
له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوییه‌مان هه‌یه
دواتر نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ئێران، وتی، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوییه‌مان هه‌یه سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری ئێران یه‌كه‌مین سه‌ردانه بۆ هه‌ولێر و بۆ ئێمه رۆژێكی مێژوییه، له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك به تایبه‌تی پرسه ئه‌منییه‌كان قسه‌مان كرد وجه‌ختمان كرده‌وه له‌وه كه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كارناهێنرێت".
میشه له‌كاته سه‌خته‌كاندا كۆماری ئیسلامیمان له پشتی خۆمان بینیوه
وتیشی، "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك پزیشكیان مێژوییه، ئێمه هه‌میشه له‌كاته سه‌خته‌كاندا كۆماری ئیسلامیمان له پشتی خۆمان بینیوه، هاتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌ولێر به‌ڕۆژێكی مێژویی ده‌بینین".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق