دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی ئەمساڵدا بەهۆی زیادکردنی بەربەستەکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئازادییە سەرەکییەکان و بۆشیایی مەدەنی بەرەو خراپی رۆیشتوە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا و بونی گروپی چەکداری کە لەلایەن حکومەتەوە کۆنتڕۆڵناکرێن هۆکارێکی دیکەی ئاڵۆزییەکانن لە عێراق.
دۆسیەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتون لە، کردەوەی تیرۆرکردنی نایاسایی، سزادان و ئەشکەنجەدان لەلایەن بەرپرسانی حکومییەوە هێرشکردن و کوشتن و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، دروستکردنی بەربەست بۆ ئازادی رۆژنامەگەری و هەڕەشەکردنی لە رۆژنامەنوسان، گەندەڵیی مەترسیداری حکومی.
حکومەتی عێراقی چەند هەنگاوێکی گرتوەتە بەر بۆ ئاشکراکردنی ئەو بەرپرسانەی کە لەوانەیە پێشێلکاری مافی مرۆڤیان ئەنجام دابێت، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات و ئاڕاستەی دادگایان بکات.
روداوەکانی تیرۆرکردنی دەرەوەی دەسەڵات یان سیاسی
روداوەکانی تیرۆرکردن لە دەرەوەی دەسەڵات و لەسەر دەستی چەکداری نەناسراو، جگە لەوەی هەندێکیشیان پاڵنەری سیاسییان هەبوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام دوبارە بونەتەوە
لە مانگی (تەمموز/7)ی 2023 محەمەد میرزا بەرپرسی هەواڵگری پەیوەست بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا لە قەزای ناوەندی زاخۆ، ئەنجومەنی ئاسایشێ هەرێمی کوردستان پەکەکەی تۆمەتبارکرد بە تیرۆرکردنی ئەو کەسایەتییە، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە کە کردەوەیەکی لەو شێوەیەیان ئەنجام دابێت.
لە 7ی مانگی (تەمموز/7)ی 2023 چەند چەکدارێک تەقەیان لە دو ئەندامی پارتی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و دوایناین گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەیان برینداربو، لە مانگی (ئایار5)یش کاروان گەزنەیی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستان وتی، "لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوە."
پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەنوسان و رێگری کردن لە ئازادری رادەربڕین
دەستوری عێراقی پارێزگاری لە ئازادی رادەربڕین دەکات، هەروەها پارێزگاری لە رادەربڕین رۆژنامەنوسان و دەزگا میدیاییەکان دەکات، سەرەڕای ئەوە دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی کوردستان وای دەبینن ئازادی رادەربڕین هەڕەشە لەسەر سیستمی گشتی و رەوشت دروست دەکات.
بەو بۆنەیەشەوە چالاکوانان و رۆژنامەنوسان روبەروی کێشەی جۆراوجۆر دەبنەوە، لە ناویاندا فشار و دورخستنەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، ئەوەش ترسێکی راستەقینەی لە تۆڵەسەندنەوەی حکومەت، حزب و لایەنە سیاسییەکان دروستکردوە.
لە مانگی (ئاب/8)ی 2023 فۆڵکەر تۆرک دانوستانکاری نەتەوەیەکگرتوەکان، لە کاتی سەردانەکەی بۆ عێراق نیگەرانی خۆی لەبارەی زنجیرەیەک لەو رێکارانە دەربڕی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئەنجامدراوە، بۆ نمونە تۆمارکردنی سکاڵا لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی.
رێکخراوە مەدەنییەکان ئاماژە بە ئاستێکی بێ وێنەی بێزارکردنی یاسایی دەدەن، ئەویش لە رێگەی ئاڕاستەکردنی تۆمەتی درۆ و تۆمەتبارکردنی چالاکوانن بە چالاکی تاوانکحاری و سەپانەندی سزا بەسەریان لەبەر ئەوەی بیروبۆچونیان جوداخوازە، لە هەرێمی کوردستان هێزەکانی ئاسایش بە پلەی یەک بەکاردەهێنرێن بۆ دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و ئەو چالاکوانانەی رەخنە لە حکومەت دەگرن.
تۆمارکردنی حزبی مەدەنی و رێكسختنی پۆستەکان دوای هەڵبژاردن
لە مانگی (کانونی یەکەم/12)ی ساڵی رابردو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی کرد، هاوڵاتیان تا ئاستێکی بەرز ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان قبوڵبوە، بەڵام لایەنە سیاسییەکان مەیلیان وایە رێکخستنی پۆستەکان لە دوای هەڵبژاردن لەسەر بنەمای ئاینی و نەتەوەیی رێک بخەن.
چاودێرانی هەڵبژاردنیش ئەم جۆرە رێکخستنە بە گەندەڵی ناودەبەن، تەنانەت هەندێک لایەن گلەیی ئەوە دەکەن کە جگە لە تێچوی تۆمارکردنی حزب و کاندید بەریلیان لێوەردەگیرێت و وەرگرتنی بەرتیلیش نزیکە لەوەی بکرێت بە پابەندی، ئەمەش بەربەسر بۆ تۆمارکردنی حزبی نوێ و سەربەخۆ و مەدەنی دروست دەکات.
سزادانی دەستدرێژی سەر منداڵ و ژنان
یاسا فیدڕاڵییەکانی عێراق دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و ژنان بە تاوان هەژمار دەکات، سزای ئەو تاوانەش لە 15 ساڵەوە دەستپێدەکات و ئەگەر دەستدرێژییەکە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی قوربانییەکە ئەوا سزاکەی زیندانی هەتاهەتاییە، بەڵام تاوانی دەستدرێژی هەڵوەشێنرێتەوە ئەگەر تاوانبارەکە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکات کە دەستدرێژی کردوەتە سەر.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق