پێداگریەکانی یەکێتی و پارتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بەدوو ئیدارە

ليست هناك تعليقات


 پێداگری پارتی لە بەشدارینەکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوازەی ئێستاو هەوڵدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و پێداگری یەکێتی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ١٠/٦/٢٠٢٤ و وادەی دیاریکراوی خۆی، دۆخی هەرێم دەباتە قۆناغی چەقبەستووی دوور کەوتنەوەی زیاتری یەکێتی و پارتی لەیەك

ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت ئەوەیە کە ئەم پێداگریەی هەریەك لە یەکێتی و پارتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان بەرە و دوو ئیدارەیی ڕاگەیەنراو دەبات و ئەگەری بە هێز ئەوەیە لەدوای دەرچوونی مەرسومی سەرۆکی هەرێم بۆ دیاریکردنی ڕۆژێکیتر بۆ هەڵبژاردن و دواخستنی جارێکیتری ئەم هەڵبژاردنە، یەکێتی بڕیاری کشانەوە دەدات لە کابینەی حکومەت و ئەمەش دەبێتە یەکەم هەنگاوی ڕاگەیاندنی دوو ئیدارەیی، بە پێی زانیاریەکانیش هێزە عێراقیەکان و هەوڵدەدەن کە هەڵبژاردن نەکرێت و هەرێمی کوردستان زیاتر بکەوێتە بۆ شایی دامەزراوەیی و یاساییەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif