ڕەخنە وتەخوین

ليست هناك تعليقات


میران تالیب حەمەفەرەج
-
کاتێک ڕەخنە لە کەسێک،گروپێک دەگریت، ئەگەر چوار کەس ڕاست بێتەوە گفتوگۆ بکات و وەڵامێک بداتەوە بۆ تێگەیشتن لە ڕەخنەکان ئەوە زۆر ئاساییەو لە فەزایەکی تەندروستا ھەرکەس دەگاتە تێگەیشتنی خۆی.

ئێستا کێشەکە ئەوەیە کە ڕەخنە دەگریت، جگە لەتەخوین و سوکایەتی بە خۆت و بنەماڵەکەت ھیچ وەڵامێک وەرناگریت، ئەمەیش بۆ ئەوەیە سەرنجی خەڵکی لەسەر ئەسڵی بابەتەکە لابچێت و ببێتە فەوزاو تەپ و تۆز و خەلکی چاوی لەسەر راستیەکان نەمێنێت.

بەڵێ هەموویان دزو جەردەن ،فریودەرو فێڵبازن ساختەچیو فێڵبازن

ئەمەیش ھەمان کەلتوری جەلالی و مەلاییەو کە زیاتر لە ھەشتا ساڵە لەبرەودایەو ھیچ کاتێک باوەڕیان بەوە نەبوو پانتاییەکی پاک ھەبێت بۆ گفتو گۆ، چونکە لەم فەزا مرۆڤانەو تەندروستەدا مەحکومن بە دۆڕاندن، لێرەوە دەیکەنە ئاژاوەو جوێندان و سوکایەتی و پەلامار تا حەقیقەتەکان لەبەرچاوی خەڵک ون بکەن.


بەڵام مێژوو ڕاستیەکان دەنوسێتەوەو بەم تەپوتۆز ھەڵساندن و تەخوین و سوکایەتیە ڕاستیەکان بۆ ھەمیشە ون ناکرێت.

کاتێک دەڵێم فڵان بەرپرس دزە ئەمە نە جوێنە نە سوکایەتیە، چونکە سەرخان و ژێرخانی ئەم ووڵاتەیان دزی و فرۆشتیان کاتێک سوکایەتیە کە بەکەسێک بڵێیت دزەو لەراستیدا دز نەبێت.

جەلالی و مەلایی هاوئاوازەکانیان سامانیان کۆکردەوە بۆ خۆیان ونەوەکانیان گۆڕان و زۆرێک لەحزبەکانی تر هەمان شتیان کرد .
واتە بە موو جیاوازی نیە لەبەینیاندا ، ئەمەی لەم ھاوکێشەیە تێناگات نەزانە یان قازانج خۆرەو نان لەو شەرەدا پەیدا دەکات.

بەڵێ هەموویان دزو جەردەن ،فریودەرو فێڵبازن ساختەچیو فێڵبازن .
ئەمە ڕاستینەی مەسەلەکەیەو ئیتر تەخوین وسوکایەتی ھیچ لەو راستیە ناگۆڕێت کە نەئەمانە پیاوانێکی ساختەو درۆزن و فریودەرن .
نەفرەت لەدز و خائینان و گەندەڵ و خاکفرۆشان


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif