حەماس دەڵێت "هیچ سازشێک" لە گفتوگۆی ئاگربەستدا ناکەن

ليست هناك تعليقات


کەتائیبی قەسام، باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، هیچ سازشێک لەسەر داواکارییەکانیان ناکەن بۆ ئەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل رابگەیێندرێت.

ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی قەسام لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رۆژی هەینی گوتی، "داواکاریی لەپێشینەمان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاڵۆگۆڕکردنی بەندکراوان بریتییە لە پابەندبوونی تەواو بە وەستاندنی دووژمنکاری و کشانەوەی دووژمن. هیچ سازشێکیش لەسەر ئەمە ناکەین."

نێوەندگیرەکان لە هەوڵدابوون پێش مانگی رەمەزان، ئیسرائیل و حەماس بگەیێننە رێککەوتنێک.

ئەو مەرجانەی ئیسرائیل پێیان رازی بوو بریتی بوو لە ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان؛ هەر بارمتە و بەرامبەر ئازادکردنی 10 زیندانی فەلەستینی.

هەرچی حەماسیشە کۆمەڵێک داواکاری هەبوو.

ئوسامە حەمدان، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس رۆژی سێشەممە مەرجەکانی حەماسی راگەیاند و گوتی، "ئاسایش و سەلامەتیی گەلەکەمان لە رێگەی ئاگربەستێکی هەمیشەیی، کۆتایی هێرشی دووژمنکارانە و کشانەوەی لە بست بە بستی کەرتی غەززە نەبێت بەدەستنایەت. دابینکردنی پەناگەی بەپەلە و گونجاو و رێگەدان بە چوونە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ خەڵك و گەلەکەمان لە غەززە ئامانجی لەپێشینەمانە. هیچ پڕۆسەیەکی ئاڵوگۆڕی دیل بێ جێبەجێکردنی ئەمانەش بەدەست نایەت".

لە هێرشی 7ی ئۆکتۆبەری پار بۆ سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە، حەماس 250 کەسی بە بارمتە گرت. بەشێکیان لە ماوەی ئاگربەستێکی یەک هەفتەییدا لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئازادکران.

ئیسرائیل پێیوایە 99 لەو بارمتانەی لە غەززە ماون، زیندوون و 31ی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بوونەتە هۆی کوژرانی لانیکەم 30 هەزار و 878 کەس لە غەززە، کە بە گوتەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، سەرووی 25 هەزاریان ژن و منداڵن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif