هەولێر بەبێ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، نەوت بەرهەم دەهێنێت

ليست هناك تعليقات


عێراق هەناردەی نەوت بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمدەکاتەوە. دەشڵێت، هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی هاوئاهەنگی و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی نەوت بەرهەم دەهێنێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی دووشەممە، 18ی ئاداری 2024 لە راگەیێندراوێکدا هەڵوێستی عێراقی دووپاتکردەوە "کە پشتیوانی لە دەستپێشخەریی وڵاتانی ئەندامان لە ئۆپێک پلەس دەکات تاوەکو سەقامگیریی و هاوسەنگی لە بازاڕی نەوت بەردەوام بێت، بۆیە وەزارەتی نەوت دووپاتیدەکاتەوە کە پابەندە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە هەناردەکردنی نەوت کەم بکاتەوە وەک ئەوەی رێککەوتنی لەسەرکراوە".

هەروەها دەڵێت: "وێڕای ئەو راپۆرتانەی کە سەبارەت بە بەرهەمی هەرێم لە دەرەوەی هاوئاهەنگی و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەگەن؛ بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە وەزارەتی نەوت دەستپێشخەری کردووە بەوەی مانگەکانی داهاتوو هەناردەکردنی نەوت رۆژانە بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت کەم بکاتەوە، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیادەی کە لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی رابردوو لەسەر عێراق تۆمارکراون".

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە رۆژی 03-03-2024 بڵاویکردەوە، مانگی شوباتی رابردوو، عێراق رۆژانە تێكڕا 3 ملیۆن و 434 هەزار و 218 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە. لە مانگى کانوونى دووەمیشدا سێ ملیۆن و 338 هەزار و 982 بەرمیل نەوتی هەناردە کردبوو.

رۆژی 25ـی مانگی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.

رۆژی 04-04-2023، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رێککەوتنێک واژۆکرا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام هێشتا دەستی پێنەکردووەتەوە.
 

 

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif