گەشەکردنە بەردەوامەکانی شار وادەکات لە یەك شاردا چەندین جیاوازی گەورە بەدی بکرێت، بەتایبەت کاتێك شارێك لە قۆناغی گەشەکردنی بیناسازی فراواندایە، هەر ئەم گەشەکردنە وادەکات کە شوێنێك لە شارێكدا دەبێتە ناونیشانی ئاوەدانی و گەشەکردن و جیاوازیەکان، ئەمەش دیاردەیەکی جیهانیە، کە لە شارەگەورەکان و پایتەختەکاندا هەرناوچەیەك بە هەندێك شتدا دەناسرێتەوە و هەندێك ناوچەش بەتەواوی لە هەموو شتێکدا جیاوازن لە ناوچەکانیتر, بەتایبەت لە پرۆژەی بیناسازیدا، هەر ئەمەش وادەکات کاتێك گەشتیاران ڕوو دەکەنە ئەو شارە, جوانی و تایبەتمەندی ناوچەیەكی ئەو شارە وادەکات کە سەردان بکرێت و ببێتە نمونەیەک بۆ گەشەکردنی شار، بۆ دانیشتوانەکەش ژیانێکی جیاواز و باڵا دەبێت
بەتەواوبونیان گۆڕانکاری گەورە لە شاری سلێمانیدا دروست دەکەن و دەبنە ناوچەی باڵای ژیانکردن
باکوری رۆژئاوای سلێمانی
لە ئێستادا باکوری ڕۆژئاوای سلێمانی کە بە ناوچەی هەواری شار دەناسرێتەوە، لە قۆناغی گەشەکردنێکی خێرادایە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدانی پێنج پرۆژەی نزیك لەیەك لەم ناوچەیی شاری سلێمانی لە لایەن( ئێم جەی هۆڵدینگ)ەوە وایکردوە کە ئەم ناوچەیە چاوی دانیشتوانی شارەکەو دەوروبەری بچێتە سەر، لە کاتێکدا هێشتا پرۆژەکان تەواو نەبوون، گرنگی و جوڵە فراوانە ئاوەدانیەکەی وایکردوە کە کاریگەری لەسەر بەهای زەوی و خانوەکانی دەرەوەی پرۆژەکانیش دروست بکات و هاکانیان بەرزتر بکاتەوە
( مایۆرکا سیتی، ڕۆڤارسیتی، میرڤانۆس تاوەرز، ئێم جەی تاوەرز، سولی ڤیو)
بنیادنانی پێنج پرۆژە لە ماوەیەکی زەمەنی نزیکدا کارێکی ئاسان نیە، بەڵام ئەوەی کە متمانەی لای هاوڵاتیان دروستکردوە خێرایی کارکردنە لە هەندێك لەو پرۆژانەدا کە پێشتر ڕاگەیەنراون و بنیادنراون، بەتایبەت (سولی ڤیو و مایۆرکا سیتی) کە دوو لە پڕۆژە نیشتەجێبوە باڵاکانی سلێمانین و بە جۆرێك کاریان تێداکراوە کە قۆناغەکانی کاردن تێیاندا خێراترە لەو پلانەی بۆیان دانراوە، ئەوە جگەلەوەی لە هەر پێنج پڕۆژەی ئیم جەی هۆڵدینگ ( مایۆرکا سیتی، ڕۆڤارسیتی، میرڤانۆس تاوەرز، ئێم جەی تاوەرز، سولی ڤیو) کارکردنی خێرا تێیدا ئەنجام دەدرێت
ئەم پرۆژانە کە دەکەونە ناوچەی فێنکی شاری سلێمانیەوە و پێکەوە لە یەك ناوچەدا کاریان تێدا دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێت بەتەواوبونیان گۆڕانکاری گەورە لە شاری سلێمانیدا دروست بکەن و ببنە ناوچەی گەشەکردوی سلێمانی و بە ناوچەی باڵا بۆ ژیانکردن ناو بهێنرێن، ئەوەی ئەم ناوچەیە جیادەکاتەوە لە هەندێك ناوچەیتر ئەوەیە کە فراوانی و پێکەوە بوونی پێنج پڕۆژەیە بە کوالیتی نوێی سەردەمیانە، تاوەری جیاواز و ڤێلای کوالیتی بەرز دەبێتە ناونیشانی ناسینەوەی ناوچەکە، ئەوەش جیاوازە لەوەی کە سیتیەك لە شوێنێکی شاردا ئەو کاریگەریە دروست بکات، چونکە گەر سەرنج بدەینە شارە گەورە ناسراوەکانی دنیا ئەوا تەنها یەك پرۆژە نیە وادەکات کە جیاوازی گەورە لە ناوچەیەکدا دروست بکات، بەڵکو چەند گەرەکێك پێکەوە دەتوانن ناوچەیەك بەهاداربکەن و جیای بکەنەوە لە ناوچەکانیتری شارەکە، هەر بۆیە ئەوەی وادەکات کە باکوری سلێمانی چاوی زۆری بازرگانان و دانیشتوانی لەسەربێت بوونی پێنج پڕۆژەی فراوانی جیاوازی پێکەوە بنیادنراوە لەو ناوچەیە، یەکەمین قۆناغی گەشەکردنی باکوری سلێمانیە بە پلانێکی تۆکمە و ژیانێکی جیاوازی سەردەمیانە، هەر ئەم تێروانینەیە وایکردوە لەچاو پرۆژە بنیادنراوەکانیتری شاردا زۆرترین چاو لەسەر پرۆژەکانی ( مایۆرکا سیتی، ڕۆڤارسیتی، میرڤانۆس تاوەرز، ئێم جەی تاوەرز، سولی ڤیو) بێت. بۆیە ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوودا لە ناوچەی باکوری سلێمانی ئەوەیە کە دوای تەواوبونی پڕۆژەکان ئەم ناوچەیە دەبێتە ناوچەی بیناسازی بەهای بەرز و ژیانی جیاواز لە سلێمانیدا و بە ناوچەی گەشەکردووی سلێمانی دەناسرێتەوە،
لێرەوە تەماشای تەواوی پڕۆژەکان بکە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق