لەدوای دوو ساڵی جەنگ، چی لە ئۆکراینا گۆڕاوە؟

ليست هناك تعليقات


لە دووەم ساڵیادی جەنگی وڵاتەکەی و رووسیادا، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، ئۆکراینا جەنگەکە لە دژی رووسیا دەباتەوە و دەبێ ئەم جەنگە کۆتایی بێت.

رۆژی شەممە، 24ی شوباتی 2024، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کیێڤەوە لە دووەم ساڵیادی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا گوتی، "730ی رۆژە شەڕ دەکەین و جەنگەکە دەبەینەوە." هەروەها دەشڵێت، "هەموو کەسێکی ئاسایی دەیەوێت جەنگەکە کۆتایی بێت، بەڵام کەسمان رێگە بە کۆتایهاتنی ئۆکراینا نادەین."

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەش کرد، بەو جۆرەی دەیانەوێت دەبێت جەنگەکە کۆتایی بێت و بگەنە ئاشتی.

ئەم گوتانەی سەرۆکی ئۆکراینا لەکاتێکدان ئورسولا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا و سەرۆکوەزیرانی هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا، ئیتاڵیا و بەلجیکا لە کیێڤن.

هەر لە دوای پێشکێشکردنی گوتارەکەی، لە فڕۆکەخانەی گۆستۆمل کە یەکەمین شوێن بوو لە کیێڤ، مۆسکۆ هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دا، سەرۆکی ئۆکراینا مەدالیای رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوە کرد، "دوو ساڵ لەمەوبەر، رووبەڕووی دوژمن بووینەوە کە هێرشیکردە سەر ئێرە، دوو ساڵ دوای ئەوە، لێرەین لەگەڵ هاوڕێ و هاوبەشەکانمان."

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا و رووسیادا تێدەپەڕێت و رۆژ بە رۆژ زیانەکانی جەنگەکە و پێویستیی ئۆکراینا بە هاوکاریی دارایی و سەربازی زیاتر دەبێت.

هەروەها، بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا جەنگەکە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی نزیکەی 500 هەزار سەربازی هەردوولا. لەلایەکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتی خۆیدا کوژرانی 10 هەزار و 582 هاووڵاتی سڤیل و برینداربوونی نزیکەی 20 هەزاری دیکەی ئۆکراینای پشتڕاستکردووەتەوە.

19ی ئەم مانگە سەرۆکی ئۆکراینا ئەوەی خستەڕوو، "ئێستا لە چەند بەشێکی هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ دۆخەکە تەواو سەختە. سەربازانی رووسیا سوود لە دواکەوتنی هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا وەردەگرن. پێویستییەکی زۆرمان بە بەرگریی ئاسمانییە. لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەوڵداین بۆ بەدەستهێنان و زیادکردنی هاوکارییەکان."

چی گۆڕاوە؟

بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، نزیکەی 18٪ی خاکی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە (نزیکەی 7٪ـی لە 2014ـەوە کۆنترۆڵکرابوو)، بە گوێرەی راپۆرتی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیسیۆنی ئەوروپا و بانکی نێودەوڵەتی، جەنگەکە زیانی 486 ملیار دۆلاری لە ئۆکراینا داوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 6.4 ملیۆن ئۆکراینی کە ناچاربوون وڵاتەکەیان جێبهێڵن، هێشتا پەنابەرن و 3.7 ملیۆنیش لەنێوخۆی وڵاتەکە ئاوارەن.

بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگەی کیێل، $228 ملیار هاوکاریی ئەمریکا و ئەوروپا لە سەرەتای جەنگەکەوە بە ئۆکراینا گەیشتووە کە خۆی لە هاوکاریی سەربازی و مرۆیی دەبینێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی کە لە سەرچاوەی سەربازیی وڵاتەکە وەرگیراون، 70,000 سەربازی ئۆکراینی و


120,000 سەربازی رووسی کوژراون. هاوکات، 120,000 سەربازی ئۆکراینی و 180,000 سەربازی رووسی بریندار بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت، تاوەکو ئێستا 10,582 کەسی سڤیل کوژراون

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif