ئیسرائیل زیانی نزیکەی 7 ملیار دۆلار بە ماکدۆناڵدز دەگەیێنێت

ليست هناك تعليقات



بەهۆی بایکۆتکردنی چێشتخانەکانیەوە لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی ئیسرائیل، زیانی نزیکەی 7 ملیار دۆلار بەر ماکدۆناڵدز کەوتووە.
یان بۆردێن، بەڕێوەبەری گشتیی ماکدۆناڵدز، زنجیرە چێشتخانەی خواردنی خێرای ئەمریکی دەڵێت، بەهۆی ئەو بایکۆتەی لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانی ئیسلامی دژی چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز هەیە، 6 ملیار و 870 ملیۆن دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
هەر بەهۆی بایکۆتەکەوە، لە هەفتەی رابردوودا نرخی هەر پشکێکی ماکدۆناڵدز لە 295 دۆلارەوە بۆ 278 دۆلار دابەزیوە.
بۆردێن دان بەوەشدا دەنێت کە بەردەوامیی شەڕی غەززە هاوشان لەگەڵ کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمەکانی لە چین، لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵ فرۆشی خواردنەکانی کەمدەکەنەوە.

ئە بەڕێوەبەرە دەشڵێت، فرۆشی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵیشیان پێدەچێت کەمتر بێت لەو ئاستەی پێشتر پێشبینییان کردبوو.
ماکدۆناڵدز یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی رۆژئاوا کە بەهۆی پشتگیریکردنی ئیسرائیلەوە لە شەڕی غەززە، بەرهەم و خواردنەکانی لە بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بایکۆت کراوە.

بەشێك لەو کۆمپانیایانەی دیکە کە بەرهەمەکانیان بایکۆت کراوە بریتین لە بێرگەر کینگ، KFC، کۆکا کۆلا، ستاربەکس و پێپسی.
ئەو کۆمپانیایانە بەشێکیان بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆیان بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە و، بەشێکیشیان پەیوەندیی داراییان لەگەڵیدا هەیە.

ماکدۆناڵدز کۆمپانیایەکی ئەمریکی-نێودەوڵەتیی خواردنی خێرایە و بارەگای سەرەکیی لە ویلایەتی شیکاگۆیە. لە ساڵی 1946 دامەزراوە و بەپێی دوایین ئامار، زیاتر لە 40 هەزار لقی لە 118 وڵاتی جیهان هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif