هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى کانوونى دووەمدا 103 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەکەشی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە، بەراورد بە مانگى پێش خۆى هەناردەى نەوت چوار ملیۆن بەرمیل و داهاتەکەشی 290 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
رۆژی 2ى شوباتى 2024، وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى بەرایی هەناردە و داهاتى نەوتى بۆ مانگى کانوونى دووەمى 2024 بڵاوکردەوە. لەو مانگەدا 103 ملیۆن و 508 هەزار و 348 بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە، کە 102 ملیۆن و 25 هەزار بەرمیل نەوتى لە کێڵگەکانى نەوتى نێوەڕاست و باشوورى عێراقەوە هەناردە کراوە، 464 هەزار و 306 بەرمیل نەوتى کەرکووک هەناردەى ئوردن کراوە، هەروەها یەک ملیۆن و 19 هەزار و 132 بەرمیلیش لە کێڵگەى گەیارەى سنوورى پارێزگاى نەینەوا هەناردە کراوە.
تێکڕاى هەناردەى رۆژانەى نەوت لە مانگى کانوونى دووەم، سێ ملیۆن و 338 هەزار و 982 بەرمیل بووە.
بەگوێرەى ئامارەکە، تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتى فرۆشراوى عێراق لە مانگى کانوونى دووەمدا، 77.53 دۆلار بووە و داهاتى تێکڕاى نەوتى فرۆشراو لەو مانگەدا هەشت ملیار و 25 ملیۆن و 616 دۆلار بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى کانوونى یەکەمى 2023دا گەیشتبووە 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل و داهاتەکەشی هەشت ملیار و 316 ملیۆن دۆلار بووە، بەو پێیە هەناردەی نەوتى کانوونى دووەم بەراورد بە مانگى پێش خۆى چوار ملیۆن و 548 هەزار و 242 بەرمیل کەمیکردووە و داهاتەکەشی 290 ملیۆن 384 هەزار دۆلار کەمیکردووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق