بایدن: بە فەرمانی من هێرشەکان کراون و بەردەوام دەبن

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنیت، لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازیان لە ئوردن، لەسەر فەرمانی ئەو هێزەکانی ئەمریکا چەند بنکەیەکیان لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج کە لەلایەن سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێیانەوە بەکاریان دەهێنا بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

بایدن دەڵێت، "ئەمڕۆ هێرشەکانمان دەستیان پێکرد، بەڵام بەردەوام دەبن لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵی دەبژێرین."

لە راگەیێندراوەکەیدا، بایدن دەڵێت: ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یان هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان بە دوای ململانێیەوە نییە، بەڵام هەموو ئەوانەی هەوڵدەدەن زیانمان پێ بگەیێنن با بزانن، ئەگەر زیان بە ئەمریکییەک بگەیێنن، وەڵاممان دەبێت.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم بڵاویکردەوە، "کاژێر 12:00ـی شەو (بەکاتی هەولێر) هێزەکانمان چەند هێرشێکیان لە عێراق و سووریا کردە سەر سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکان."

سێنتکۆم هەروەها دەڵێت، 85 شوێنی گرنگی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج و چەند فڕۆکەیەکیش لە ئەمریکاوە فڕیون و 125 مووشەکیان تەقاندووە و هێرشەکان لە رێگەی ژمارەیەک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی دوورمەوداوە کراون.

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و عێراق هەروەک ئەمریکا باسیدەکات، "لە تۆڵە و وەڵامی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکییە کە لە 28-1-2024 لە ئوردن بە درۆنێک کوژران."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif