خوێندن فەوتاوە یان ویژدانی نوخبەی مورتەزیقە؟

ليست هناك تعليقات


هادی حمەڕەشید
-
خوێندن چەند ساڵە نەفەوتاوە، بەڵام ویژدان و هەڵوێست کز کز ئەتوێتەوە و نامێنێت!

تا کێرڤی بڕوانامەکان بەرزتر ببێتەوە و ژمارەی زانکۆکان زیاد بکات، هاوتەریب ویژدان و هەڵوێست نزم و نزمتر ئەبێتەوە!

کوالێتی حیزب و تیمە حکومییەکان دائەبەزن، دامەزراوە و خەڵکە فەرمییەکە لەبەردەم لق و مەڵبەند و مەکۆ و ئۆفیس و بازرگانە سیاسییەکاندا ئەکەونە سەر ئەژنۆ!

ئەوە گرنگ نییە کە ئێمە چەند زانکۆ و چەند هەزار مامۆستای زانکۆ و ماستەر و دکتۆرامان هەیە، گرنگ ئەوەیە کە ئەم زانکۆ و مامۆستایانەی چۆن توانییان توانییان کاریگەرییان هەبێت لە سەرپێخستنی فەرمانڕەواییەکی تەندروست!

پانتایی ئازادییان چەند فراوان کرد، فەرهەنگی دیموکراسییان چۆن شۆڕکردەوە، گرنگ نییە کە چەند سەنتەری توێژینەوەمان هەیە، گرفت ئەوەیە ئەم سەنتەرانە چۆن خراوەتە خزمەتی شەخس و بنەماڵە و حیزب و تاریکاندنی داتاکان نەك ڕوونکردنەوەی!

لەمانە گرنگتر؛ ئاستی ئومێد بە(خوێندن) و چاوەڕێی ئایندەی ڕوونی ئەو نەوەیەی کە ئەخوێنن لە چ لیڤڵێکدایە؟!

لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئێمە سێ زانکۆی سەرەکیی سێ پارێزگاکەمان هەبوو، بەڵام ئەو نەوەیە سەدان بەربەستیان ئەبڕی و بە دڵگەرمییەوە ئەیانخوێند.

ئێستا کە نزیك بە سی و دوو زانکۆمان هەیە، سەدان پەیمانگا و خوێندنگەی ئەهلیی و…مان هەیە، میدیاکارێکی بێ شوماری بێ سەوادمان هەیە، تۆڕ و دەزگا و ناوەند و ئاژانسی میدیایی دابەستەمان هەیە…ئاستی ئومێدی خوێندکاران گەلێك دابەزیوە!




لەگەڵ ڕێزم بۆ کەمیینەیەکی زۆر کەمی مامۆستای زانکۆ و خاوەن بڕوانامەکان، ئەوەشی زۆر ڕادیکاڵانە لە قۆناغی ئامادەیی و بەکالۆریۆسدا قسەی کردووە و لەسەر شەقام بووە، لە قۆناغی ماستەر و دکتۆرا و چاو لەبەری پۆست و سەرۆك بەش و بڕیاردەر و ڕاگر و سەرۆکی زانکۆ بچووك بچووکی کردنەوە!




بۆیە بێخەم بن، لە پێناوی کڕینەوەی ويژداندا، ئەکرێت دەستکارییەکی بنەڕەتیی پڕۆسەکە بکەین!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif