فارس نەورۆڵی
زۆربەی ناوداران و شاعیران و ڕوناکبیرانی کورد لەدوێنێ وە تا ئەمڕۆ لەتاراوگە یان لەنیشتیمان هەموو خەون و هیوایەکیان شکۆمەندی نیشتیمان و نەتەوە بووە هەر لەخەیاڵی چاکەی نیشتیماندا بوون هەمیشە بیریان لای پێکەوەیی و یەکڕیزی کوردبووە، چونکە دەیانزانی خاڵی لاوازی کورد پەرتەوازەیی و خود نەفرەتییە. بۆیە لەڕێگای شیعرەکانیان و نوسین ووتەکانیانەوە داوایان لەنەتەوەکەیان کردووە مەردی خوابن لەناویەکدا تەبا بن.
کەچی دوای سەدساڵ زیاتر منەوەرانی ئێستاش هەمان داوای منەوەرانی ئەو کات دەکەن، چونکە کورد هەمان دەرد و گرفتی هەیە کەسەدساڵ پێش ئێستا پێیەوەگیرۆدەبوبوو ، لە دوێنێیەکی دوور حاجی قادری کۆیی داوادەکات کورد یەکگرن بابەر نەفرەت نەکەون.
دەڵێ
( تاڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد
هەر وا دەبنە خەرابە ئاباد !
ئەنواعی میلەل لەگەورە تابچوک
خەمڵیوە مەمالیکی وەکو بووک
یەک بەرگن ویەک زوبان و یەک ڕەنگ
بێ غەیبە ت و عەیب و عارو بێ دەنگ )
نەک هەر بە تەنها حاجی قادر بەڵکو زۆربەی تێکۆشەران و ڕۆشنبیران و پیاوچاکانی ئەم میللەتە پێمان دەڵێن یەکگرن گوێ لەدەنگی ئەقڵ بگرن ،گوێ گرتن لەئيستادا بۆ دەنگی ئەقڵ واتە (یەکڕیزی ، دادپەروەی ، ئازادی ، چاکەی گشتی ،پاراستنی شکۆی مرۆڤ ، یەکتر قبوڵ کردن )ئەگینا بەردەوام دەبینە خەرابە ئاباد .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق