دەسەڵاتی دز شیاوی ڕاماڵینە

ليست هناك تعليقات


ميران تاليب حەمەفەرەج

کوردی داماوە لە دوای راپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١ ەوە بەردەوام تەفرە دەدرێت و دزی لێدەکرێت، سەرەتا یەکێتی و پارتی لە ناغافڵی و لە کاتێکدا ھەموو میللەت مەستی گەیشتن بوون بە مافی چارەی خۆنووسی و ئازادی، ئەمانە ھەموو سامان و ماڵ و موڵکی نەتەوەییان تاڵان کرد و تائەم ساتەش بەردەوامن لەو چەتەگەریە . دواتر بزوتنەوەی گۆڕان دروست دەبێت و لە رێگای یاریکردن بە ھەست و خواستەکانی خەڵکەوە ھەموو خەون وھیوایەکیان دەدزێت. لە ئەمرۆیشدا بزوتنەوەیەکی پۆپۆلیستی بە ناوی نەوەی نوێ کە ھیچ شارەزایەکی لە بارەی سیاسەت و حوکمداری نەوەی نوێوە نیە، کار لە سەر یاریکردن بە غەم و ئازار و پەژارەکانی ئەم میللەتەوە دەکات و زۆر بە ئاسانی ئەم میلەتە لە ھەموو شتێک، کە پێیماوە رووتی دەکاتەوە، وەک چۆنی نیوەی شاری داگیر کردوە بەناۆی پڕۆژەی نیشتەجێبون ... سەیر لەوەدایە ھەر دزێک، کە دێتە سەر شانۆی یاریکردن بە میللەت، سەرەتا دەچێت ئێرانیەکان و تورکیا و حکومەتی ناوەندیش رازی دەکات و دڵسۆزی خۆی بۆ ھەمویان پیشان دەدات ، بەڵام تەنیا شتێک بە لایانەوە مەبەست نەبێ میللەتەکەی خۆیانە.

لەم دۆخەدا ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانیە، خودی ئەم میللەتەی ئێمەیە و بەتایبەت چینی ڕۆشنبیر و لاوەکانمانن ، کە تێناگەن یان زۆر درەنگ تێدەگەین. کاتێک وشیار دەبینەوە رووتکراوینەتەوەو خراوینەتە سەر پلێت. بەڵام ئەوەی دزەکان بیری لێناکەنەوە مەترسی ئەم دەرئەنجامەیەکە میلەت هۆشیار بێتەوە، بەواتای ئەوەی کاتێک، کە میللەت ھیچی نامێنێت لە دەستی بدات ترسی دەشکێت و لە ھەموو شتێک یاخی دەبێت، وەکارەسات لەوەدایە لەم دۆخەدا دوور نیە تەڕ و وشک پێکەوە نەسوتێت، بەڵام سوتانی تەڕو ووشک پێکەوە هەموو تاوانەکەی لەسەر سەرانی دەسەڵاتی دزۆ مافیا و چەتەکانی کوردایەتیە کە ٣٢ ساڵە خەڵکی دەگەوجێنن ، بۆیە چی پێویست ناکات میلەت چاوەڕوان بێت پێویستە ئەم دزانەی دەسەڵات و هاوبەش و شەریکە دزەکانیشیان لەحزبە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان ڕسواکەن ڕاپەڕینێکی جەماوەرییان دژ هەڵگیرسێنن با بەتاوانەکانیان ببنە سوتماک هەروەک چۆن ناخی ئەم میلەتە ستەم دیدەیان کردوەتە سوتماک و خوێنی هەزاران کەسیان بەناحەق ڕشتوەو سەدان کەسیان لە ئازادیخوازان و ڕۆشنفکران و ڕۆژنامەنوسانیان خستوەتە کونجی زیندانە شاراوەو تاریکەکانیان ، ئەم دەسەڵاتە و شەریکەکانیان دووکانەسیاسیەکان شیاوی زبڵدانی مێژوون نەک مانەوەو حوکم کردن.
بمێنن بەخێر گەلە ستەم دیدەکەم


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif