پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی هێرشە موشەکیەکانی سەر هەولێری پایتەختی کوردستان دەکات و تیایدا هاتوە: بە توندی ئیدانەی هێرشە موشەکیەکانی ئێران دەکەین بۆ سەر هەولێر و بە کردەیەکی ئاژاوەگێری دەزانین، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت جگەلە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە
هێرشە موشەکیەکان کردەیەکی ئاژاوەگێرین و هیچ پاساوێك هەڵناگرن جگەلە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە: هیوادارین بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەم هێرشە بێ پاساوانەی سەر شاری هەولێر بگیرێنەبەر تاکو جارێکیتر دوباترە نەبنەوە، بۆ ئەوەی ئارامی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر نەبێتەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق