خواردنەوەی چای گەرم هۆکارێکی تووشبوونە بە شێرپەنجەی سوورێنچک

ليست هناك تعليقات



توێژینەوەیەک لە تورکیا ئاشکرای دەکات، چای گەرم هۆکارێکی بەربڵاوە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سوورێنچک، بەجۆرێک دەبێتەهۆی دروستبوونی برینی سوورێنچک، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکە زیاددەکات.

توێژینەوەکە لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و پارێزگایەکی تورکیا کرا و نزیکەی هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجە بەشداربوون و دەرکەوت، چای گەرم ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سوورێنچک زیاددەکات.

د. ئەتیلا ئەرئۆغڵو، پرۆفیسۆری زانکۆ لە ئەرزەڕۆم دەڵێت: چای گەرم برینی سوورێنچک دروستدەکات و پاشان دەبێتەهۆی شێرپەنجە.

ئەو پڕۆفیسۆرە دەڵێت: "نمرەی کوڵانی چا 94-95 پلەیە، کاتێک لە پیاڵە دەکرێت، پلەی گەرمییەکەی دەبێتە 90. کاتێک شەکری تێدەکەیت و تێکی دەدەیت، دادەبەزێت بۆ 83-85. وای دابنێن کەسێک رۆژانە 10-20 پیاڵە چای پلە 85 بخواتەوە. زیان بە لوولەی سوورێنچکی دەگەیێنێت و برین دروستدەکات کە ئەوەش شێرپەنجەی سوورێنچک بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

قادر ئۆزگیون، هاونیشتمانییەکە و دەڵێت: "ئەرزەڕۆم شوێنێکی ساردە و بەم سەرمایە چای گەرم زۆر خۆشە".

پسپۆران دەڵێن، هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی سورێنچک قەڵەوی و گەڕانەوەی ترشەڵۆگی گەدەیە، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیە دەڵێت؛ لە باکووری کوردستان هۆکارە سەرەکییەکە خواردنەوەی چای گەرمە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif