ساڵى رابردوو عێراق 1.2 ملیار بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە

ليست هناك تعليقات


بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، ساڵی رابردوو عێراق زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە، کە 98.7%ـی ئەو نەوتە لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوور بووە، کەرکووک بە زیاتر لە نۆ ملیۆن و موسڵ بە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەشداربوون لەو هەناردەکردنە، بەهاى نەوتى هەناردەکراو لە ساڵى رابردوو زیاتر لە 97 ملیار دۆلار بووە.

هەناردە یەک ملیار بەرمیل نەوتی تێپەڕاند

بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ) لە ساڵى 2023ـدا عێراق یەک ملیار و 232 ملیۆن و 170 هەزار و 294 بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە، تێکڕاى هەناردەکردنى رۆژانەى نەوت لەو ساڵەدا سێ ملیۆن و 375 هەزار و 809 بەرمیل بووە.

بەپێی ئامارەکە، زۆرترین هەناردەکردنى نەوت لە مانگى تشرینى یەکەمى 2023 بووە، کە 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل نەوت بووە، کەمترین هەناردەش لە مانگى شوبات بووە، کە تێیدا 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

زۆرترین نەوت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هەناردە کراوە

لە ساڵى 2023 زۆرترین بڕى نەوتى هەناردەکراو لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بووە، کە گەیشتووەتە یەک ملیار و 216 ملیۆن و 395 هەزار و 689 بەرمیل، واتا 98.7%ـی تێکڕاى ئەو نەوتەى لەو ساڵەدا هەناردە کراوە.

لە ماوەى ئەو ساڵەدا، هەناردەی نەوتى کەرکووک لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیا و رێگەى وشکانى بۆ ئوردن، گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و 365 هەزار و 27 بەرمیل نەوت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە 25ـی ئادارى 2023ـەوە، هەناردەى نەوتى کەرکووک لە رێگەى هێڵى نەوتەوە بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هاوکات لەگەڵ راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان، راگیرا.

هەروەها لە 2023 لە کێڵگەى گەیارەى سنوورى پارێزگاى موسڵەوە چوار ملیۆن و 920 هەزار و 543 بەرمیل نەوت هەناردە کراون کە دەگوازرێتەوە بەندەرەکانى بەسرە، لەوێوە هەناردە دەکرێن.

داهات 97 ملیار دۆلارى تێپەڕاند

بەگوێرەى ئامارەکانى کۆمپانیاى سۆمۆ؛ لە ساڵى 2023؛ داهاتى نەوتى هەناردەکراوى عێراق 97 ملیار و 522 ملیۆن دۆلار بووە، کە بە نرخى فەرمیى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقی دەکاتە 126 تریلیۆن و 778 ملیار و 600 ملیۆن دینار.

تێکڕاى نرخى بەرمیلێک نەوتى فرۆشراوى عێراق لە ساڵى رابردوو 79.23 دۆلار بووە، لە مانگى ئەیلوولدا تێکڕای بەرمیلێک نەوتی عێراق بە 92 دۆلار بووە، کەمترین نرخیش لە مانگی حوزەیران بووە، کە 71.11 دۆلار بووە.


وردەکاریى هەناردەى نەوتى عێراق لە ساڵى 2023:


کانوونى دووەم:
هەناردە: 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل
کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوور: 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل
کەرکووک: دوو ملیۆن و 475 هەزار و 516 بەرمیل
داهات: حەوت ملیار و 690 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 75.96 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

شوبات:
هەناردە: 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 89 ملیۆن و 140 هەزار و 441 بەرمیل
کەرکووک: یەک ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل
داهات: حەوت ملیار و 81 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 76.75 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

ئادار:
هەناردە: 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 98 ملیۆن و 875 هەزار و 692 بەرمیل
کەرکووک: یەک ملیۆن و 727 هەزار و 494 بەرمیل
داهات: حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 73.37 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

نيسان:
هەناردە: 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل
داهات: حەوت ملیار و 796 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 79.4 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

ئايار:
هەناردە: 102 ملیۆن و463 هەزار 387 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 102 ملیۆن و 206 هەار و 413 بەرمیل
کەرکووک: 229 هەزار و 974 بەرمیل
داهات: حەوت ملیار و 306 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 71.30 بەرمیل بۆ یەک بەرمیل

حوزەیران:
هەناردە: 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل
کەرکووک: 299 هەزار و 445 بەرمیل
گەیارە: یەک ملیۆن و 33 هەزار و 987 بەرمیل
داهات: حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 71.11 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

تەممووز:
هەناردە: 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 105 ملیۆن و 487 هەزار و 610 بەرمیل
کەرکووک: 344 هەزار و 804 بەرمیل
گەیارە: 922 هەزار و 755 بەرمیل
داهات: هەشت ملیار و 293 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 77.69 بۆ یەک بەرمیل

ئاب:
هەناردە: 106 ملیۆن و 122 هەزار و 847 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 105 ملیۆن و 236 هەزار و 963 بەرمیل
کەرکووک: 464 هەزار و 725 بەرمیل
گەیارە: 421 هەزار و 186 بەرمیل
داهات: هەشت ملیار و 846 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 85.35 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

ئەیلوول:
هەناردە: 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 102 ملیۆن و 220 هەزار و 441 بەرمیل
کەرکووک: 423 هەزار و 449 بەرمیل
گەیارە: 473 هەزار و 335 بەرمیل
داهات: نۆ ملیار و 494 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 92 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

تشرینى یەکەم:
هەناردە: 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 108 ملیۆن و 50 هەزار و 360 بەرمیل
کەرکووک: 464 هەزر و 728 بەرمیل
گەیارە: یەک ملیۆن و 30 هەزار و 501 بەرمیل
داهات: نۆ ملیار و 669 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 88.26 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

تشرینى دووەم:
هەناردە: 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 101 ملیۆن و 764 هەزار و 620 بەرمیل
کەرکووک: 172 هەزار و 383 بەرمیل
گەیارە: یەک ملیۆن و 38 هەزار و 779 بەرمیل
داهات: هەشت ملیار و 512 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 82.66 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

کانوونى یەکەم:
هەناردە: 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل
کێڵگەکانى بەسرە و ناوەڕاستى عێراق: 107 ملیۆن و 592 هەزار و 532 بەرمیل
کەرکووک: 464 هەزار و 58 بەرمیل
داهات: هەشت ملیار و 316 ملیۆن دۆلار
تێکڕاى نرخ: 76.97 دۆلار بۆ یەک بەرمیل

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif