پشکۆی داپۆشراو بە خۆڵەمێش ئەکوژێتەوە؟

ليست هناك تعليقات


احسان یاسین زەڵمی
-
خوێندنەوەی کتێبی(تراژیدیای خانەوادەی گەڵاتوتن) خەمی خێزانێکی کوردی قەرەداغی هەڵگرتووە، کە ئەیخوێنیتەوە زۆر غەمبار ئەبی بۆ کۆی چەرمەسەری و ڕژانی خوێنی لاوەکان و ئەزیەتی خێزانە کوردەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی داپڵۆسێنەر بەعس، ئەگەر نەتانتوانی بیخوێننەوە سەرنجتان ڕائەکێشم بۆ ئەم چەند خاڵەی کە لە لاپەڕە 118 ی ئەم کتێبەدا تۆمار کراوە ئیتر خۆتان بڕیار بدەن :

١.ساڵی ٢٠٠٣ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس (جعفر عبدالکریم) پارێزگاری پێشووی سەردەمی بەعس کە سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و سەرپەرشتیاری کۆی ئەو تاوانەنەی بەرامبەر خەڵکی شاری سلێمانی کرابوو، لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم پێشوازی لێ کراو ژیانیان پاراست سەرباری ئەوەی بڕیاری دادگا بۆ گرتنی دەرچوو بوو دواتریش قوتاریان کردو بە ڕێیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات.

٢. تاوانبارانی پڕۆسەی تاوانی ماڵ حجز کردن و خانوو ڕوخاندنی ماڵە پێشمەرگە، دوای ڕاپەڕین و لە سایەی دەسەڵاتی کوردی لە بری لێپرسینەوەو دادگایی کردنی ئەو لیژنەیەی ئەو تاوانانەی ئەنجامدابوو بە پێچەوانەوە پۆستی بەرزی حیزبی و حکومی بە هەندێک لەو تاوانبارانە دران.

۳. دەرکردنی لێبوردنی گشتی لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە بۆ جاش و نۆکەرانی ڕژێم و چاوپۆشی لە تاوانەکانیان هۆکاربوو بۆ مانەوەی تاوانباران و لێنەپرسینەوە لێیان و دادگایی نەکردنیان، بە تایبەت تاوانباری ئاشکرا کردنی شەهیدانی ڕۆژی (١٧/ ١٢/ ١٩٨٥) بەردەم مەکتەبی ڕۆشنبیری سلێمانی کە دوای ڕاپەڕین بووە بکوژی گەنجێکی تری برای یەکێک لەو لاوانەی خوێنیان ڕژا.

پشکۆی بە خۆڵە مێش داپۆشراوی ئەم تاوانانە لە ناخی هیچ کوردێکدا ناکوژێتەوە، بۆ تۆڵە کردنەوە لەم دەسەڵاتدارە گەندەڵانە تەنها شنە بایەکی پێویستە....



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif