تەندروستیی غەززە: گیانلەدەستدان گەیشتە سەرووی 15 هەزار

ليست هناك تعليقات


تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیەی فەلەستین گەیشتووەتە 15 هەزار و 503 کەس و 41 هەزار کەسیش برینداربوون. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لە دەستپێکی جەنگەکەوە 398 سەربازی کوژاون.

رۆژی یەکشەممە، 3-12-2023، تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی ئیسرائیل ژمارەی گیانلەدەستدان لەو ناوچەیەی فەلەستین گەیشتووەتە 15 هەزار و 503 کەس؛ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژمارەی بریندارانی ئەو جەنگە 41 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی غەززە دەڵێت، 6 هەزار و 150 منداڵ و زیاتر لە 4000 ژن لەنێو کوژراوەکاندان.

تەندروستیی غەززە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەستپێکی جەنگەکەوە 198 کارمەندی تەندروستیی فەلەستینی، 112 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان، 73 میدیاکار و 15 کارمەندی بەرگریی شارستانی کوژراون.

بزووتنەوەی حەماسیش ئاماژە بەوە دەکات کە لە زۆربەی بەرەکانی جەنگەوە رووبەڕووی سوپای ئیسرائیل بوونەتەوە.

کەتائیبی قەسام، باڵی چەکداریی حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی تەلەگرامەوە بڵاویکردەوە، لە شوێنێک کە 60 سەربازی ئیسرائیلی تێیدا کۆببوونەوە، بۆمبێکی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا "ژمارەیەکی زۆریان"ی لێ کوشتن.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە 7ی تشرینی یەکەمەوە 398 سەربازی لەم جەنگەدا کوژراون.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif