مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانەکان دەگوازنەوە بەغداد

ليست هناك تعليقات



بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە ٢٦ی١١ی٢٠٢٣ مامۆستایان و فەرمانبەران لە ١٢ شاڕوو شارۆچکەی جیاوازەوە ڕوو بکە ساحەی تەحریر لە بەغداد بە مەبەستی خۆپیشاندان و ناڕەزایی

سەبارەت بە گواستنەوەی خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بەغداد، تارق تاهیر چالاکوانی مامۆستایان لە سلێمانی وتی: ئامانجمان لە چوون بۆ بەغداد دروستکردنی فشارە و دەمانەوێت کاریگەری ناڕەزاییەکان فراوانتر بکەین بەتایبەت لە میدیای عەرەب و جیهانیدا.

 دانا عەبدول "داخوازی سەرەکیمان گواستنەوەی مووچەکانمانە بۆ سەر حکومەتی مەرکەزی"

سەبارەت بە داخوازیەکانیان مامۆستا دانا عبدول یەکێك لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندان وتی: داخوازیەکانمان هەمان ئەو داخوازیانەن کە لە مەیدانەکانی خۆپیشاندان بە ڕوونی لە دروشم و بەیاننامەکاندا ئاماژەمان پێ کردوون لە ڕابردوودا، بەڵام لە ئێستادا داخوازی سەرەکیمان گواستنەوەی مووچەکانمانە بۆ سەر حکومەتی مەرکەزی و دوور خستنەوەی قوتی مووچەخۆرانە لە ململانێی سیاسی.

لە لێدوانێکیشدا مامۆستا نەبەرد ئەحمد چالاکوان و مامۆستای ناڕازی لە گەرمیان دەڵێت: وە بۆ ماوەی دەساڵ زیاترە بە چەندین ڕێگەی جیاواز و بە دەنگێکی بەرز ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان درێژە پێدەدەین بەڵام بەداخەوە تا ئێستاش بەرپرسانی ئەم هەرێمە هیچ بەرپرسیارێتیەکیان هەڵنەگرتوە و بەدەم داخوازیە سەرەتاییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە نەهاتوون، بۆیە گرتنە بەری رێگەی بەغداد یەکێكە لەو میکانزمانەی کە دەمانەوێ کاریگەری زیاتر دروست بکات تا بەرپرسانی ئەم وڵاتە چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ دۆخی خراپی مووچەخۆران بە گشتی بدۆزنەوە.

یاسین عبدوڵا "وێڕای ناڕەزایی لە ساحەی تەحریر ژمارەیەك لە نوێنەرانی شارو شارۆچکەکان بڕیارە چەند دیدارێکی گرنگ ئەنجام بدەن"

مامۆستا یاسین عەبدوڵا چالاکوانی دیاری دەڤەری ڕاپەرین سەبارەت بە چوونیان بۆ بەغداد دەڵێت: هەر ڕێگایەك بزانین کاریگەری دەبێت و فشارەکان زیاتر دەکات ئەوا هەرچەند رێگایەکی سەختیشبێت دەیگرینە بەر و پێشمانوایە بەردەوامی خەباتی مەدەنی و ڕێگای فشارەکان کاریگەریان دروستکردوە و بەردەوامیش دەبین، بەڵام پێویستمان بە پشتیوانی فراوانتری هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە، هەر بۆیە چوونمان بۆ بەغداد بە ئامانجی فرانکردنی کاریگەری فشارە مەدەنیەکان و دروستکردنی پشتیوانی بۆ داخوازیە ڕەواکانمان تا بتوانین لە ئامانجەکانمان نزیك ببینەوە، وە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وێڕای ناڕەزایی لە ساحەی تەحریر ژمارەیەك لە نوێنەرانی شاروو شارۆچکەکان چەندین دیداری گرنگ ئەنجامدەدەن لە پێناو گەشتنە ئامانجی فشارەکان کە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیاندایە 

نەبەرد ئەحمد "گرتنە بەری رێگەی بەغداد یەکێكە لەو میکانزمانەی کە دەمانەوێ کاریگەری زیاتر دروست بکات"







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif