زۆربەکارهێنانی مۆبایل رێژەی سپێرم کەمدەکاتەوە؟

ليست هناك تعليقات



توێژینەوەیەکی زانکۆی ژنێڤ لە سویسرا ئاشکرای دەکات، زۆربەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان، رێژەی سپێرم کەمدەکاتەوە، بەمەش مەترسی لەسەر توانای وەچەخستنەوەی پیاوان دروستدەبێت.

زانکۆی ژنێڤ لە سویسرا دەریدەخات، زۆربەکارهێنانی مۆبایل 21٪ رێژەی سپێرمەکان کەمدەکاتەوە، بەهۆی ئەو تیشکە رادیۆیەی کە هەیەتی.

توێژینەوەکە لەسەر دوو هەزار و 800 گەنجی تەمەن 18 بۆ 22 ساڵان کراوە و دەرکەوت، ئەوانەی لە هەفتەیەکدا، زیاتر لە جارێک مۆبایلیان بەکارهێناوە رێژەی سپێرمەکانیان کەمتربوو بەراورد بەوانەی تەنیا جارێک مۆبایلیان بەکارهێناوە.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بەشێوەیەکە، ئەوانەی رۆژانە 20 جار مۆبایلەکانیان بەکاردەهێنن و پەیوەندی پێدەکەن رێژەی سپێرمیان 44.5 ملیۆنە لە میلیلیترێکدا، بەڵام ئەوانەی هەفتانە تەنیا یەکجار مۆبایل بەکاردەهێنن رێژەی سپێرمیان زیاتر بووە کە 57 ملیۆنە لە میلیلیترێکدا.

لەم بارەیەوە د. مارتن رۆسڵی، پسپۆڕی تەندروستیی گشتیی زانکۆکە، هەواڵێکی خۆش ئاشکرادەکات و دەڵێت: ئەو مۆبایلانەی 4Gـین کەمتر کاریگەرییان لەسەر رێژەی سپێرمەکان دەبێت، چونکە ئاستی تیشکە رادیۆییەکانیان کەمترە بەراورد بە 3G و 2Gن.

بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، چەند رێگەیەکی کاریگەر بۆ زیادبوونی رێژەی سپێرم هەن وەکو 'خواردنی خۆراکی خێرا، نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە و دوورکەوتنەوە لە کحول'.

هەروەها کێشڕێکی رێگەیەکی کاریگەرە بۆ پێشگیری لە کەمبوونەوەی رێژەی سپێرم، چونکە پیاوانی قەڵەو دەکرێت دووچاری لاوازیی سێکسیی ببنەوە.

بێگومان ناوەندەکە ئامۆژگاریی پیاوان دەکات کە گوشاری دەروونییان کەمبکەنەوە و رۆژانە وەرزشی مامناوەند بکەن.

ناوەندەکە پێشنیازدەکات بۆ زیادبوونی رێژەی سپێرم و بەهێزبوونی توانای سێکسی پیاوان، چەند خۆراکێک یارمەتیدەرە وەکو 'مۆز، گوێز، سپێناخ، سیر، پیاز، هەنار و برۆکلی'.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif