CDC لە ئەمریکا: ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا 40٪ ئەگەری گیانلەدەستدان کەمدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

 


ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەوانەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا وەردەگرن 30٪ مەترسیی خەواندنیان لە یەکەی چاودێریی چڕ و 40٪ ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە نەخۆشییەکە کەمترە بەراورد بەوانەی ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە. 

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا دەریدەخات، هۆکاری ساڵانە وەرگرتنەوەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا هەمیشە لە گۆڕاندایە و پێویستە ساڵانە بەرگریی جەستە بە ژەمێکی ڤاکسین بەهێزبکرێتەوە.

د. دێمیتری داسکالاکیس، بەرپرسی بەشی کوتان و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە CDC دەڵێت: ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی, وادەکات بەرگریی جەستە دژی نەخۆشییەکە بەهێزبێت و ئەگەر کەسەکە تووشببێت ئەوا نیشانەکان بە لاوازی دەگرێت. 

بەرپرسەکەی بەشی کوتانی CDC دەشڵێت: ساڵانە لە وەرزی زستان و مانگی کانوونی دووەم زۆرترین تووشبووی ئەنفلەوەنزا تۆماردەکرێت کە بەشێکیان بەهۆی قورسیی پەتاکەو و تووشبوون بە پاشهاتەکانییەوە گیانلەدەستدەدەن.

بە گوێرەی ناوەندەکە، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022ـەوە تائێستا، زیاتر لە 670 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزاوە لە ئەمریکا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 98 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لەنێوان 2021 - 2022 زیاتر لە پێنج هەزار تووشبووی نەخۆشییەکە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif