براندەکانی قومار لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا جێی خۆیان دەکەنەوە

ليست هناك تعليقات



هەرچەندە لە رۆژهەڵاتی نێوەراست و وڵاتە ئیسلامییەکان بە هەستیارییەوە دەڕواننە پیشەسازیی گازینۆ و یاریی بازرگانی، بەڵام ئیمارات دەسەڵاتێکی فیدراڵیی دامەزراندووە بۆ دانانی رێسا و یاسای تایبەت بە پیشەسازیی یاریی بازرگانی و یانسیب.

رۆبێرت موگێلنیکی لە پەیمانگەی وڵاتە عەرەبییەکان دەڵێت، "ئیمارات ئامانجی هەیە بەردەوام بێت لە راکێشانی خەڵکی دەوڵەمەند. ئەو خەڵکانە داهاتێکی زۆریان هەیە و دەیانەوێت خەرجی بکەن و ئەزموونێکی گرانبەهایان هەبێت."

لە ساڵی 2022دا دەسەڵاتدارانی رەئس خەیمە، گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلارییان راگەیاند لەگەڵ کۆمپانیای (وین رێزۆرت)ی ئەمریکی، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان تایبەت بە یاریی بازرگانی. وردەکاریی ئەو گرێبەستە لەلایەن بەرپرسانەوە ئاشکرا نەکرا. پێشبینی دەکرێت دەسەڵاتی فیدراڵیی یارییە بازرگانییەکان بە وردی چاودێریی گازینۆکان بکات.

دەیڤید ڤان رۆزێن، وەبەرهێنەری نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات، "گازینۆیەک کە خەڵک 24 کاژێر و حەوت رۆژی هەفتە تێیدا یاری دەکەن، دەبێت چاودێریی چڕی لەسەر بێت. ئەمەش ئەو شتەیە کە بەرپرسانی ئیمارات دەیانەوێت بیکەن."

هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی (ئێم جی ئێم)، (بێلاجیۆ) و (ئاریا) تایبەت بە یاریی بازرگانی، سەرقاڵی دروستکردنی شوێنی یاریی بازرگانین لە ئیمارات.

بەپێی پێشبینییەکان، ئیمارات دەتوانێت لە رێگەی پەرەپێدانی پیشەسازیی یاریی بازرگانی، ساڵانە 6.6 ملیار دۆلار داهات بەدەستبهێنێت و بەسەر سەنگاپووردا بکەوێت کە بە داهاتی گازینۆکانی بەنێوبانگە. لە ساڵی 2022دا قەبارەی بازاڕی یاریی بازرگانی 217 ملیار دۆلار بووە، بەڵام جگە لە میسر و لوبنان، لە هیچ وڵاتێکی دیکەی ئیسلامیی ناوچەکە گازینۆ و پیشەسازیی یاریی بازرگانی نییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif