بارسێلۆنا دەیەوێ پێشەنگی لالیگا لە ریال مەدرید وەربگرێت

ليست هناك تعليقات


 

بارسێلۆنا بە سەرکردایەتی چاڤی بەدوای سەرکەوتنێکی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت پێشەنگی لالیگا لە ریال مەدریدی رکابەری وەربگرێت، کە لە 5 یارییدا 15 خاڵی هەیە.

ئەرکی بارسا ئاسان نابێت، ئەگەرچی میوانەکەی کە سێلتاڤیگۆیە لە دۆخێکی باشدا نییە و لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا یاری دەکات، بەڵام ئەو یانەیە هەمیشە لە بەرامبەر بارسادا بە هێز و توانایەکی جیاوازەوە یاری دەکات.

بارسا بە سەرەتایەکی باش دەستیپێنەکرد و دوو خاڵی لەگەڵ خیتافی لەدەستدا، بەڵام بەخێرایی بەئاگاهاتەوە و هەڵەکانی چاککردەوە و هەموو یارییەکانی دیەکەی بردەوە، کە یاریزانانی چاڤی جگە لە پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز ئەنجامەکانیشیان گەورەن و دوایین دوو یارییان بە ئەنجامی 5 بە هیچ بردووەتەوە، واتا لە دوو یارییدا 10 گۆڵی کردووە و هیچ گۆڵی لێنەبووە.

تیپێک لە لایەنی بەرگرییەوە باش بێت، هەمیشە نزیکە لە بردنەوە، ئەوەی کەتەلۆنییەکان لەو بارەیەوە دڵخۆشتر دەکات ئەوەیە کە ئاراوخۆ گەڕاوەتەوە پێکهاتەی چاڤی و بەدڵنییاییەوە هیزێکی زیاتر بە بەرگری و تەنانەت هێرشبردنی تیپەکەی چاڤی دەبەخشێت.

لە لایەکی دیکەوە سێلتاڤیگۆش ناچارە کۆششەکانی زیاتر بکات و هەوڵبدات بە ئەنجامێکی باش لە هەرێمی کەتەلۆنیاوە بگەڕێتەوە شارەکەی، بۆ ئەوەی بیکاتە سەرەتایەک بۆ دەربازبوون لەو دۆخە خراپەی تێیدا گوزەر دەکات، کە تاوەکو ئێستا لە پێنج یارییدا تەنیا سەرکەوتنێکی هەیە، بە تەنیا چوار خاڵ پلەی شانزدەمی گرتووە.

یاریزانانی رافایێ بینیتێز پێویستە مەحاڵ بکەنە راستی بۆ ئەوەی بتوانن هاندەرانیان ئاشتبکەنەوە، چونکە زەحمەتە چیدی قبوڵ بکەن یانەکەیان لەو دۆخە خراپەدا و بەو ئاستە لاوازەوە ببینن. کە بێگومان خودی رافا بینیتێزیش داهاتووی پارێزراو نابێت، ئەگەرچی ناوێکی گەورەی نێو جیهانی راهێنەرایەتییە.

لە رووی مێژووییەوە باڵادەستی بەشی بارسێلۆنایە، کە لە 52 رووبەڕووبوونەوەدا 26 جار سەکەوتنی بەدەستهێناوە و تەنیا 12 جار دۆڕاوە، 14 جاریش یەکسانبوونە.

هەرچۆنێک بێت، چاڤی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا تاوەکو 2025 نوێکردووەتەوە، هەوڵدەدات یەکەم یاریی خۆی دوای گرێبەستە نوێیەکەی بباتەوە و بە هەمووان بڵێت من لە شوێنێکی دروستم و کەتەلۆنییەکان دەتوانن متمانە بە پڕۆژەکەمان بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif