ئەم ساڵ 186 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە باشووری ئەوروپا

ليست هناك تعليقات



ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، تەنیا لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 186 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە باشووری وڵاتانی ئەوروپا، کە زۆربەیان روویان لە ئیتاڵیا کردووە.

رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2023، روڤین مێنیدیکوێلا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی نیویۆڕک لە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت: "لەنێوان کانوونی دووەم تاوەکو 24ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ، زیاتر لە 2 هەزار و 500 کەس کە ویستوویانە لە دەریای نێوەڕاست بپەڕنەوە، گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون".

ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوتەی مێندیکوێلا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لەرێی وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە یاخود بێسەروشوێن بوون هەزار و 680 کەس بووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 102 هەزار کۆچبەر لە تونس و 45 هەزار پەنابەری دیکە لە ئیتاڵیا هەوڵیانداوە لەرێگەی نێوەڕاستی دەریای نێوەڕاستەوە خۆیان بگەیێنە وڵاتانی ئەوروپا، لەو ژمارەیەش 31 هەزاریان لەلایەن بەرپرسانی تونسەوە لەنێو دەریادا رزگارکراون یاخود رێگریان لێکراوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا و لیبیاش رێگری لە 10 هەزار 600 کەسی دیکە کردووە.

بەگوێرەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 25ی ئەیلوول نزیکەی 200 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە خاکی وڵاتانی ئەوروپا، کە نزیکەی 183 هەزار کەسیان بە رێگەی ئاویدا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتانە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە تەواوی پار نزیکەی 190 هەزار کۆچبەر روویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif