سەرۆکى فەرەنسا سەردانى عێراق دەکات

ليست هناك تعليقات



سەرۆکوەزیرانى عێراق و سەرۆکى فەرەنسا ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەى بەغدا 2023 تاوتوێ دەکەن و نووسینگەى رۆژنامەڤانیى محەممەد شیاع سوودانى دەڵێت، "بەمنزیکانە ئیمانوێل ماکرۆن سەردانى عێراق دەکات."

29ى ئابى 2023 محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بەگوێرەى راگەیێندراوى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق، هەردوو سەرکردە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا تاوتوێى ئامادەکارییەکانیان بۆ بەستنى کۆنگرەى بەغدای 2023 بۆ گەشەی ئابوورى و هاریکاریى هەرێمى کردووە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن تاوتوێى سەردانى سەرۆکى فەرەنسایان بۆ بەغدا کردووە کە "بەمنزیکانە" ئەنجام دەدرێت.

عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ فەرەنسا هەیە.

لە کۆتایی ئابی 2021دا ئیمانوێل ماکرۆن بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەغدا سەردانی عێراقی کرد و دواتریش هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ئەمساڵیشدا محەممەد شیاع سوودانی سەردانی پاریسی کرد و لەگەڵ ماکرۆن کۆبووەوە.

رۆژی 16-02-2023ش ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد و چەندین تەوەریان تاوتوێ کرد، لەوانە پەیوەندییەکانی نێوان پاریس و هەولێر.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif