راپۆرتێک: مانگی رابردوو 182 كرێكار له‌كاتی كاركردن گیانیان له‌ده‌ستداوه
لە مانگی تەممووزی ئەمساڵدا 182 كرێكار له توركیا و باكووری كوردستان له‌كاتی كاركردنیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئەوە بە گوێرەی راپۆرتێک.
ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا İSİG، راپۆرتی مانگی تەممووزی ئەمساڵی تایبەت بە دۆخی كرێكاران له توركیا و باكووری كوردستان بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی راپۆرتە‌كه، 182 كرێكار له‌كاتی كاركردنیاندا گیانیان له ده‌ستداوه.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، 159 کرێکار لەوان پیاو و 23ەکەی دیکەیان ژن بوون؛ هەروەها 8 کرێکاریان پەناخواز بوون و 10 کرێکاریش تەمەنیان لەنێوان 15-17 ساڵدا بووە.
لەبارەی ئەو پارێزگایانەی زۆرترین کرێکار تێیاندا گیانیان لەدەستداوە، 15 کرێکار لە ئیستەنبووڵ، 10 کرێکار لە ئافیۆن کاراهیسار، 8 کرێکار لە ئەنتاڵیا، 7 کرێکار لە ئیزمیر، 7 کرێکار لە کۆجائێلی و 7 کرێکاریش لە موغڵا بوون.
لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانیان، 29٪ لە رووداوەکانی هاتووچۆ، 19٪ لە رووداوەکانی کەوتنەژێر کەرەستە و داڕمانی بینا و 12٪یان لە رووداوەکانی کەوتنەخوارەوە لەسەر ئەسکەلە و بەرزاییەوە بووە.
هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، 61٪ی کرێکاران لە کەرتی کشتوکاڵ، 12٪ لە سێکتەری بیناسازی، 15٪ لە سێکتەری گواستنەوە و گەیاندن، 5٪ لە سێکتەری بازرگانی و 9٪ لە کانزاکاندا گیانیان لەدەستداوە.
ساڵی رابردوو له توركیا و باكووری كوردستان، هەزار و 843 كرێكار به‌هۆی رووداوه جۆراوجۆره‌كانەوە له‌كاتی كاركردنیان گیانیان له‌ده‌ستدابوو. به‌گوێره‌ی ئاماری هه‌مان ئه‌نجوومه‌ن، له ساڵی 2021دا دوو هه‌زار و 170 كرێكار له كاتی كاركردنیاندا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق