وەرگرتنى مامەڵەى بازرگانان بۆ کڕینى دۆلار دەستپێدەکات

ليست هناك تعليقات


فرۆشتنى دۆلار بە بازرگانان بێ تیپەڕبوون بە سەکۆى ئەلیکترۆنیی بانکى ناوەندیی عێراقدا دەستپێدەکات. بازرگانان مانگانە دەتوانن تاوەکو 100 هەزار دۆلار بە نرخى فەرمى بکڕن. پەرلەمانتارێکى عێراق دەڵێت، "ئەو هەنگاوە بازرگانانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە." 

ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـى تەممووزى 2023، بانکى بازرگانیى عێراق (TBI) مامەڵەى بازرگانان وەردەگرێت بۆ کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى بە مەبەستى بازرگانیى دەرەکى کە بە شێوەیەکە بە رێوشوێنەکانى سەکۆى ئەلیکترۆنیى بانکى ناوەندیی عێراقدا بۆ وردبینیکردنى تێناپەڕێت.

رۆژی 31ـى تەممووزى 2023، سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانیى پەرلەمانى عێراق راگەیاند، بەوپێیەى کە بانکى بازرگانیى عێراق نووسینگەى لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک هەیە، فرۆشتنى ئەو دۆلارە بازرگانانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە و ئەوانیش دەتوانن سوودمەند بن.

سۆران عومەر گوتیشى، "ئەو بازرگانەى دەیەوێت هەژمارى بانکى لە بانکى بازرگانى بکاتەوە، دەبێت بەڵگەى پێویست پێشکێش بکات کە بیسەلمێنێت کارى بازرگانى دەکات و کام جۆرەى بازرگانى دەکات". 

ئەو هەنگاوە بەشێکە لە ئاسانکارییەکانى بانکى ناوەندیى عێراق بۆ زیاتر خستەڕووى دۆلار و هێنانەکایەى سەقامگیریى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار، لەکاتێکدا نرخى فەرمیى دۆلار لەو بانکە 1310 دینارە، لە بازاڕى نێوخۆیی عێراق نرخەکەى زیاترە 1500 دینار.

عەقیل شوێلى، شارەزا لە بانکى بازرگانیى عێراق دەڵێت، بازرگانان بێ تێپەڕبوون بە سەکۆى ئەلیکترۆنیدا دەتوانن مانگانە 100 هەزار دۆلار بە نرخى فەرمیى 1320 دینار بەرامبەر دۆلارێک بکڕن.

عەقیل شوێلى ئاماژەى بەوەدا کە دەبێت ئەو دۆلارە بە مەبەستى بازرگانیى دەرەکى و حەواڵەکردنى پارەکە بێت بۆ دەرەوە لە رێگەى کردنەوەى هەژمارێکى بانکى لەو بانکە و ئەو بڕە دۆلارە بە دەستى نادرێتە بازرگانەکە و پێویستە حەواڵەکردنەکە بە مەبەستى کڕینى کاڵا بێت.

بەگوێرەى رێکارەکانى بانکى بازرگانیى عێراقى، بۆ ئەو جۆرە لە فرۆشتنى دۆلار، دەبێت هەژمارێکى بانکى لەو بانکە بکرێتەوە و پێناسەى جۆرى بازرگانییەکەى بکرێت، پسووڵەى بەرایی ئەو کاڵایەى کە هاوردە دەکرێت لەگەڵ ناوى سەرچاوەى کڕینى کاڵاکە و ئەو بانکەى کە دۆلارەکەى بۆ حەواڵە دەکرێت، پێشکێش بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif