کێ لە هەڵبژاردن دەترسێت؟

ليست هناك تعليقات

 

بێستون محمد
-
هەڵبژاردن پرۆسەیەکە بۆ گۆڕانکاری و چاک سازی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان ..بەڵام لەکوردستان تا ئێستا نەتوانراوە متمانەی پێویست بۆ هاوڵاتیان دروست بکرێت. کە لەماوەی 35ساڵی ڕابردوودا یەکێتی و پارتی پرۆسەی هەڵبژاردنیان لە بەرژەوەندی خۆیان و بەهێز کردنی دەسەڵاتیان بەکار هێناوە ..
ئێستا کە پەرلەمان ماوەی بەسەرچووەو دەبێت هەڵبژاردن بکرێت چونکە فشاری ناوخۆیی و دەرەوە ئەوە دەخوازێت ..
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا بۆ چوونی لایەنە سیاسیەکان جیاوازەوە و هەریەک بەجۆرێک بۆ هەڵبژاردن دەڕوانێت یان ترسێکی هەیە ...

پارتی دیموکراتی کوردستان

زۆر ترین کورسی پەرلەمانی هەیە و زۆرترین ترس و
ئەگەر ئەوەیە کە نەتواتێت کورسیەکانی خۆی بەدەست بێنێتەوە بەهۆی ئەو دۆخەی لەکوردستان دروستی کردووە بەهۆی بوونی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت لای پارتی و ناڕەزای هاوڵاتیان لەدۆخەکە.
.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

..ترسەکانی یەکێتی لەپارتی کەمتر نیە چونکە هێشتا دۆخی ناوخۆی یەکێتی لەبار نیەو هیچ زەمانێک نیە لەکاتی هەڵبژاردندا هێزێکی تر لەهەناوی یەکێتی جیا نە بێتەوە. دەتوانین بڵێین یەکێتی زۆر ترین ترسی لەدەستدانی سلێمانیە بۆیە لەهەڵبژاردن دەترسێت

بزوتنەوەی گۆران

هێزێکی سەرەکییە لە پێک هێنانی حکومەتی هەرێم گەورەترین ترسی ئەم بزوتنەوەش لەدەست دانی ئاستی ئێستایەتی و دابەزینە بۆ ڕیزبەندی خوارەوەی حزبەکان چونکە گۆڕانیش هەم سەرکردایەتی و جەماوەرەکەی تەبانین و نیگەرانی هەیە هاوکات ئەدای وەزیرەکانی گۆران لەحکومەت بەشێکی تری ئەو بابەتەیە کە گۆران ناتوانێت نزیک هەڵبژاردن بکەوێتەوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 
.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان چەندین جار لەدەست دانی کورسی لەهەڵبژاردنەکان بەسەر هاتووە بۆیە تا ڕادەیەک خۆی بۆ ئەگەرەکان ئامادە کردووە و کەمتر ترسی هەیەو سەرۆکەکەی بە ڕاست وچەپ باسی خراپی دۆخی کوردستان دەکات و داوای هەڵبژاردن دەکات 
.
کۆمەڵی دادگەری کوردستان.
.
کۆمەڵی دادگەری هێشتا ترسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پێوە دیارە بۆیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش هەمان خوێندنەوەی بۆ دەکرێت .
دواتریش گۆڕینی ناوی حزبەکەو بوونی چەند کێشەیەکی هەنوکەیی تاڕادەیەک دۆخەکە بۆ کۆمەڵیش لەبار نیە.

نەوەی نوێ..

ئەو هێزەی زۆر ترین قسە دەکەت بەڵام هێشتا ئەوانیش نەیان توانیوە لە ترسەکانی هەڵبژاردن بێ باک ببن چونکە لە خولەکانی ڕابردوو دا نەوەی نوێ نەیتوانی ماڵی خۆی قایم بکات و زۆربەی پەرلەمانتارەکانی وازیان هێنا لە بزووتنەوەکەو هاوکات بابەتی ناوخۆیی حزبەکەش هێشتا لەبار نیەو ناتوانێت بەئاسوو دەیی بەژداری هەڵبزاردن بکەن. 
گەرچی زۆر بەی حزبەکان دەڵێن ئامادەن بۆ هەڵبژاردن بەڵام لەناخەوە دۆخەکەی ئێستایان پێ باشترە ... .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif