بۆچی پشوی ڕۆژانی شەممە پێویستە

ليست هناك تعليقات


مامۆستا هاوڕێ ئەحمەد
-
بۆبەڕێز وەزیری پەروردە , وادەزانم جگە لەڕۆژانی هەینی ڕۆژانی شەممەش زۆرپێویست بێت بکرێتە پشوو، بۆچی ؟
 چون هەمومان دەزانین ڕۆژی هەینی بۆنەیەکی ئاینیە و خەڵکی ئێمە وەک ڕۆژی تاعەت و نوێژی جومعە سەیری دەکەن نەک پشویەک

هەموشمان دەزانین لە هەمو وڵاتێک دوو ڕۆژ پشویان هەیە لێرەش لە فەرمانگەکان وایە.

گرنگی پشوی شەممە لەوەدایە قوتابی بەتایبەت قوناغەکانی( یەک تا نۆ) مناڵن ، مناڵیش بەسروشتی خۆی زوو زوو پێویستی بە ئەبیدەیت و گەشت و گەڕان و سەردانی کردنی هاوڕێی و کەس و دۆستەکانیان هەیە

ئەگەر تەنها ڕۆژی هەینی بێت ئەوا فریای هیچ جۆرە سەردان و گەشتێک ناکەون

بۆنمونە قوتابخانەیەک ڕۆژی پێنج شەممە نیوەڕوان بێت مەغریب دەگەڕێتەوە ماڵەوە ڕۆژی شەممەش بەیانیان دەبێت. ئیدی بەهیچ شێوەیەک فریایی گەڕان و سەردان و پشوو ناکەوێت کەزۆر پێویستە بۆلایەنی دەرونی مناڵ، وای لێدەکات ئامادەو ئاسودەبێت بۆ ڕۆژانی خوێندن ، لەبەرئەوەی مناڵ لەڕوی دەرونیەوە بەرەدوام پێویستی بە کەش و هەوایەک هەیە کەمێک ئاسودەو ئارامی بکات.

شەش ڕۆژ لەحەفتەیەکدا تەواو وەڕەسی دەکات و تاقەتی دانیشتن و گوێگرتنی لەپۆلدا نیە و نائارام و شلۆق دەبێت.

بۆ بابەتی تەواوکردنی پڕۆگرام کەهەندێک ئەوە دەکەنە بەهانە پێوم وایە دوساڵی نالەباری کۆرۆناو نەخۆشی ئەوەی دەرخست کەدەکرێ بەسێ ڕۆژیش مەنهەج تەواو کرێت چ جای پێنج ڕۆژ کەپێم وایە هیچ ڕێگریەک ناکات و بەئاسانی دەتوانین پڕۆگرام تەواو کەین .

لەڕاستیدا ئەوەنەی گرنکە ئاگاداری لایەنی پەروەردەو و چۆنایەتی بین هێندە پێویست نەبێت تەنها خەممان تەواو کردنی پڕۆگرام و چەندێتیە کە ئەکەوێتە بابی زۆری و بۆری .

هەندێکیش دەڵێن 3 مانگ پشون لەماڵەوە ئیتر بەسە.

لەڕاستیدا ئەمەش بۆ مناڵ ناگونجێ و ڕاست نیە یان بەس نیە وەکو وایە بڵێی بەمناڵەکەت ئەمڕۆ یارت کرد نابێت تاحەفتەیەک بجوڵێی یان یاری و خۆشی دەربڕی!!

کەمنداڵ ئەوە نازانێ یان ناتوانێ ، چون پێکهاتەی جەستەو دەرونی تەحەمولی ئەوەناکات

بەڵام ئەگەر حەفتەی دوو ڕۆژ پشوی هەبێت ئەوا هاندانێک دەبێت وای لێدەکات دڵخۆش بێت دەزانێ لەبەر خاتری ئەو ڕۆژێک پشوو لەخوێندنەکەی زیاد کراوە ئارامتر دەبێت.

بەداخەوە هەموانیش دەزانین بەهۆی دوو دەوامی و نەبونی بینای پێویست وکات ، مەجالی وانەی تەرفیهی و ژینگەی لەبار و بابەتی گەشت و گەڕان زۆر کەمن .

بۆیە ڕۆژانی شەممە دەکرێت کەمێک قەرەبوی ئەو بۆشاییە گەورەیە لەقوتابخانەکان بکاتەوە و قوتابی بتوانێ کاتێکی خۆش و پڕچێژو ترفیهی وەرگرێت.

لەوڵاتێکی وەکوو فلەند کەباشترین جۆری پەروەردەو فێرکردنی هەیە لەسەر ئاستی جیهان ، بڕۆن سەیرکەن

کەمترین وانەیان وەکوو خوێندن و دەرس هەیە
قوتابی بەهیچ شێوەیەک ئەرکی ماڵەوەی نیە

کەوتن نیەو قوتابی لەبەرخاتری نمرەی کەم سەرزەنشت و ڕسواناکرێت وای لێبکرێت پەنا بۆ خۆکوشتن و ڕاکردن ببات

لەوێ دووڕۆژ پشوە، ئەوەندە ئیش لەسەرلایەنی دەرونی و پەروەردەی مناڵ دەکرێت ئەوەندە زۆرو زەختی لێناکرێ:بەزۆر دەرس بخوێنێت و لەبەر بکات 

کەم و پوخت و پڕسود زۆر باشترە لەزۆرو بۆرو بێسودو دوای مانگێ بیری بچێتەوە.
بەڵێ ئێمە فلەندانین بەڵام ئەو پەروەردەی ئەوان گەیاندونی بەو ئاستە لەگەڵ یابان و نەرویج و ئەمریکاو کەنەدا زۆری تریش

ئەمە لەکاتێکدایە ژینگەی قوتابخانە هێندە لەبارە قوتابی حەزناکات بڕواتەوە بۆماڵەوە زۆر خۆشترە لەماڵ و دەرەوە.
لێرەچی ! ڕێک پێچەوانەیە بەئەهلیەکانیشەوە زیندانێکی موحتەرەمانەیە 
بۆیە بۆ کەمکردنەوەی هەموو ئەو فشارانە لەسەر ڕۆح و دەرونی قوتابی و مامۆستاش پشوی ڕۆژانی شەممەدەکرێت کەمێک هاوکارو یارمەتی دەربێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif