خود ئەڤینی لە کایەی سیاسیدا

ليست هناك تعليقات



فارس نەورۆڵی

خود ئەڤینی (نێرجسیەت) دەستەواژەیەکە هەموومان پێی ئاشناین و ڕۆژانەش دەیبینی و هەستی پێدەکەین لە کەسەکاندا، خود ئەڤینی ئەوانەن ئەگەرچی کەسایەتیەکی زۆر گەورەشنین لە ڕووی ئاکاری و فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، بەڵام دەیەوێ وا بەخەڵکی نیشاندا ئەو هەموو شتە ئەو نەبێ ژیان هیچ نیە تەنها ئەو کەسی یەکەمە لەهەموو کایەکاندا، کەسی خودئەڤین (نێرجسی) کۆمەڵگە لە خۆی بە بچوکتر دەبینێ دەوروبەر نزمتر سەیر دەکات، بۆیە کەسایەتی ئەوانی دیکە لە خۆی بە بچوکتر دەبینێت.

خودئەڤینەکان کەسانی ئەنانی و کەللە ڕەقن بەرامبەر ئەوانی دیکەو خاوەنی ڕۆحێتیەکی ناسازو ئەقڵيکی نەخۆشن ، بەجۆرێک ڕەفتار دەکات، کە مرۆڤێکی پیرۆزە شایستەی هەموو شتێکە کە هەیبێت. خودئەڤینی ( نێرجسییەت) کێشەیەکی گەورەی ناو پەیوەندییەکۆمەڵایەتیەکانە و کەسایەتییەکی شێواوە لە زۆربەی کاتدا کردارەکانی هێندە نادروستە کاریگەری خراپ لەسەر کەسانی دیکەش دادەنێ و لەبچوکی خۆیدا حەز بەگەورەیی کەس ناکات ،خۆ ئەگەر ئەم خودئەڤینیە گۆڕا بۆ خودئەڤینی (نێرجسیەت) لەکایەی سیاسیدا، ئەوە جگە لە خۆی کەس نابینێت ئەم بیرکردنەوەش کۆمەڵگە بەرەو کارەسات و ماڵوێرانی دەبات. وەک ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیبینین لە کایەی سیاسیدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif