گەورەترین پردی هەڵواسراوی شووشەیی دەکرێتەوە

ليست هناك تعليقات


گەورەترین پردی هەڵواسراوی شووشەیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروستکراوە. پردەکە لە گوندی نگڵ، سەر بە شاری سنە و لەسەر رێگەی مەریوان کراوەتەوە کە 450 مەتر درێژە و 88 مەتریش بەرزە.

سەرەتای ڤیدیۆکە، کۆمەڵێک گەشتیار دەردەکەون کە بەسەر درێژترین پردی هەڵواسراوی شووشەیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕن.

عومران ساعدپەنا گەشتیارێکی شاری سنەیە و دەڵێت، "من یەکەمجارە دێمە ئێرە، جیاوازیی ئەم پردە ئەوەیە کە شووشەیی یە و گەورەترینە. سروشتێکی زۆر جوانیشی لێوە دیارە."

درێژایی پردی هەڵواسراوی شووشەیی نگڵ 450 مەترە. ئەمسەر و ئەوسەرکردن بەسەر ئەو پردە لە بەرزایی 88 مەتردا هەستێکی تایبەتی هەیە، بۆیە لەو کاتەوەی کە کراوەتەوە، پێی گەشتیارانی لێ نەبڕاوە.

مەستورە کەریمی، گەشتیارێکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، "لە تەلەڤزیۆن بینیمان و هاتین سەردانمان کرد. هەستێکی زۆر خۆشە."

تێپەڕین بەسەر ئەو پردەدا بە پارەیە. هەر کەس پێیدا بپەڕێتەوە دەبێ 70 هەزار تمەن بدات. لە پاڵ پردەکە زیپ لاینیش داندراوە بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سەرکێشی زیاتر تاقیبکەنەوە.

لە مانگی 4ی 2021ـەوە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری نگڵ کراوە. پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەتە و 55 ملیار تمەن یان زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە و هەلی کاری راستەوخۆی بۆ 50 کەس رەخساندووە.

ئەو پردە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەشتیاریی گەورەتر کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت. بڕیارە لە داهاتوودا تەلەفریک و شوێنی مانەوەی گەشتیارانیشی بۆ زیاد بکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif