ئەگەری هەیە ڤینیسیۆس بە تووندی سزا بدرێت

ليست هناك تعليقات



ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی بەرازیلیی یانەی ریال مەدرید، مەترسی سزادانێکی قورسی لەسەرە لە خولی ئیسپانیادا، کە دەکرێت بۆ وەرزی داهاتووش درێژبکرێتەوە.

لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەی ڤالێنسیا و ریال مەدرید، کە لەسەر یاریگای مێستایا بەرێوەچوو، تووندوتیژی لە نێوان یاریزانانی هەردوو تیپەکەدا دروستبوو، کە بە دەرکردنی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی شاهانە بە کارتی سوور کۆتاییهات.

پێکدادانەکە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە تێری کۆریای یاریزانی یانەی ڤالێنسیا خاوی نواند لە پێدانی تۆپەکە بە یاریزانانی ریال مەدرید، کە دەیانویست لێدانی گۆشە جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەش یاریزانانی ریال مەدرید لە دەوری کۆبوونەوە، یاریزانانی ڤالێنسیاش چوون بۆ بەرگریکردن لە هاوڕێکەیان.

ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری راستەوخۆی بەڕووی ڤینیسیۆس جونیۆردا بەرزکردەوە، بەهۆی ئەوەی لە خولەکی 90 + 8ـدا، رووبەڕووبوونەوەی هوگۆ دورۆی یاریزانی ڤالێنسیا بووەوە.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ڤینیسیۆس لانیکەم بۆ 2 یاری سزا دەدرێت، چونکە لە یارییەکەی دوێنێدا راستەوخۆ دەرکرا.

بەڵام بەپێی ماددەی 103 لە یاسای فیدراسیۆنی تۆپ پێی ئیسپانیا، سزاکە بەرامبەر ڤینیسیۆس تووند دەبێت، ئەگەر رەفتارەکەی بە دەستدرێژی هەژماربکرێت، و ئەگەری هەیە سزای راگرتنی لە 4 بۆ 12 یاری بێت.

بەڵام ئەگەر رەفتارەکە بەپێی ماددەی 130 بە توندوتیژی نێو یارییەکە پۆلێن بکرێت، ئەوا دەکرێت سڕکردنەکە تەنیا لە 2 تاوەکو 3 یاری بێت.

ئەگەر سزای ڤینی لە 3 یاری زیاتربێت، واتا لە سەرەتای وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا یاری ناکات، بەو پێیەی پێویستە سزاکەی لە وەرزی داهاتوودا تەواو بکات، کە لەم وەرزەدا تەنیا 3 یاری ماوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif