ئارام قادر چۆن بوو بە سەرۆکی هاوپەیمانی و چۆن لادرا

ليست هناك تعليقات

مامۆستا محمد ڕەوف یەکێك لە دامەزرێنە دیارەکانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە چوار چێوەی چوار بەرنامەی مێژووی تایبەت بە کاری سیاسی خۆیدا و لە بەشی چواردا باسی لە دامەزراندنی هاوپەیمانی و گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح  بۆ نێو یەکێتی نیشتیمانی و ئەو بەرزی و نزمیانەی توشی هاوپەیمانی هاتن کرد، تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای ڕۆشتنی دکتۆر بەرهەم ساڵح، چاوەکان لەسەر ئەو بوون و ئەرکێکی قورسی ڕوو بەڕوو بوویەوە کە بەردەوامیدان بوو بە هاوپەیمانی 

لە درێژەی قسەکانیدا محمد ڕەوف وتی: ئەگەر بڕیاربێت ئەو ببێتە سەرۆکی هاوپەیمانی ئەوا نایەوێت و ئارام قادر دەخاتە جێگەی خۆیی و دەیکاتە سەرۆکی حیزبەکە و ئەم بڕیارەش خزمەت بە هاوپەیمانی دەکات و پێشنیاری ئەمیش ئەوەیە کە ئارام قادر ببێتە سەرۆك و خۆی پشتیوانی بکات.

 سەبارەت بە بوونی ئارام قادر وەك سەرۆکی هاوپەیمانی

لە کۆبوونەوەی ٩/١١/٢٠١٨دا کە بە کۆبوونەوەی بەردەوامی هاوپەیمانی ناسێنرا و ناوەکەی گۆڕا، لە دوای ئەوەی محمد ڕەوف ئامادەی خۆ کاندیدکردن نەبوو، ئەوکات ئارام قادر لە کاندیدە دیارەکانی هاوپەیمانی بوو بۆ سەرۆکی و دەرگای خۆپاڵاوتن کرایەوە و ژمارەیەکیتر هاودید خۆیان کاندید کرد و بوونە منافسی ئارام قادر بۆ سەرۆکی حیزبەکە و ئارام قادر هەڵبژێرا بە سەرۆکی هاوپەیمانی، یەکێك لە کاندیدە ڕکابەرەکانی ئارام قادر بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی ڕۆژنامەنوس دانا تەیب مەنمی بوو.

یەکێك لە دیارترین کاندیدە ڕکابەرەکانی ئارام قادر بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی، ڕۆژنامەنوس دانا تەیب مەنمی بوو

لادانی ئارام قادر لە سەرۆکی هاوپەیمانی

پاشان (ئەیوب نیعمەت قادر) ناسراو بە ئارام قادر بە بڕیاری زۆرینە لە کۆبوونەوەی ٩/١٢/٢٠٢٢ و بە واژۆیی ٣٢ ئەندامی سەرکردایەتی هاوپەیمانی لە حیزب دوور خراوەتەوە و مافی هاودید بوونی لێ وەر گیراوەتەوە، بە پێی بڕیاری سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی کەلە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند و دواتریش رێگەی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر، ئەگەرچی ئارام قادر پابەندی ئەم بڕیارە نەبوو و ڕەدیکردەوە بەڵام سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی لەسەر بڕیارەکەیان سورن و ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەکیش نەبوون لەگەڵی.

کورتە سیڤی
ئارام قادر
ناوی تەواو: ئەیوب نیعمەت قادر
ئەندامی خانەنشینی پەرلەمانی کوردستانە لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
لە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەرپرسی دامەزراوەی هەڵبژاردن بووە
لە بەرواری ٩/١١/٢٠١٨ بە سەرۆکی هاوپەیمانی دانراو لە بەرواری ٩/١٢/٢٠٢٢ لە لایەن سەرکردایەتی حیزبەکەیەوە لە سەرۆکی لادراو مافی ئەندامێتی لێ وەرگیرایەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif