موحەمەد حەکیم: یەکیەتی و پارتی وەك کێڵگەی کشتوکاڵ مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکەن

ليست هناك تعليقات


 سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری لە بارەی گرژیەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە دەنوسێت: راستیدا بۆ نوێنەری پێکھاتەکان ئەمڕۆ باشترین بەڵگەبوو کە سەربەخۆ نین و نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان ناکەن و ،پێداگیریتان لەسەر مانەوەی شێوازی هەڵبژاردن وەک رابردوو بەردەوامی ومانەوەتانە لەسەر ئەم سیاسەتە کە قازانجەکەی بۆ چەند کەسێکە وپێکھاتەکان لێی مەحرومن .

موحەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە بابەتێکدا سەرنجی خۆی لەسەر دوا کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێستی پێکهاتەکان دەنوسێت،
دەقی نوسینەکە وەک خۆی


ھەرێم بە کێلگە تێگەشتون؟

دوو لایەنی دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان وەك کێلگەیەکی کشتوکاڵی مامەڵە لەگەڵ هەريم دەکەن، ھەر کات تەباو بێ گرفتبن بەروبومەکەی پێکەوە دەدورنەوە و دەیخۆن وھەرکاتیش ناکۆك بوون کێڵگەکە ئەسوتێنن، بەبێ ئەوەی هیچ حسابێك بۆ هاوڵاتیان و لایەنەکانی تر بکەن.

یەکیەتی و پارتی تا چەک و پارەیان هەبێ خۆیان بە خاوەنی کێلگەکئەزانن لە خواردنی بەروبومەکەیەوە تا سوتاندنی.


ئەم دەسەڵاتە چاوەڕوانیان لە هێزەکان وەک چاوەڕوانیانە لە نوێنەری پێکھاتەکان وھەندێك وردە دوکانی حیزبیە، هەرچیانوت و هەرچیانکرد بەدویان کەون، کەی ویستیان پەرلەمان درێژئەکەنەوە وپاشان شەش مانگ لە حکومەت جیائەبنەوە ودواتر بە نێوەڕۆ خوانێک ئاشت ئەبنەوە، دواتر شەرەکە ئەبەنە پەرلەمان و لەوێ هەمووشت تێکدەدەنەوە، 

گرفتەکە لەوەدایە ئەم یارییە ناشرینەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە نیشتیمانپەروەری پێمان ئەفرۆشنەوە و زۆر ئاسان پێمان ئەڵێن ئێمە لە خەمی پرسی دیموکراسیەت و ودەستاودەستکردنی دەسەڵاتین هەربۆیە کۆمسیۆنمان کاراکردەوە وئەوی تریشیان ئەڵێ بۆیە دژی وەستاینەوە ، لە کاتێکدا هەموان باش دەزانین ھیچ لایەکتان باوەڕتان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات نیە، تا چەک و پارەتان هەبێ خۆتان بە خاوەنی کێلگەکە ئەزانن لە خواردنی بەروبومەکەیەوە تا سوتاندنی.

لە راستیشدا بۆ نوێنەری پێکھاتەکان ئەمڕۆ باشترین بەڵگەبوو کە سەربەخۆ نین و نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان ناکەن و ،پێداگیریتان لەسەر مانەوەی شێوازی هەڵبژاردن وەک رابردوو بەردەوامی ومانەوەتانە لەسەر ئەم سیاسەتە کە قازانجەکەی بۆ چەند کەسێکە وپێکھاتەکان لێی مەحرومن .




لە ئێستاشدا دۆخی ھەرێم ناڕوونە و ونازانم ھێزەکانی تر چیان پێ ئەکرێ لەم نێوەندەدا چونکە ئەوانیش خاوەن دیدگاو بەرنامەی ھاوبەش نین وبگرە لە یەکتریش لە سەنگەرن و هەموو ناتەباییەکی هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتیش خزمەت بەمانەوەی ئەم دۆخە ناروونەدەکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif