هەر 15 وەزیرەکەی ئاکپارتی بوونە پەرلەمانتار

ليست هناك تعليقات


هەریەک لە فوئاد ئۆکتای، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا و 15 وەزیری تورکیا کە لە پارێزگا جیاوازەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەربژێر بوون، دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و بوونە پەرلەمانتار.

سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆ کە بووەتە پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی دووی ئیستەنبووڵ، رایگەیاند ئەوەی لەدەستیان بێت بۆ سەرخستنی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا، دەیکەن.

سۆیڵو گوتی "بەرامبەر 21 ساڵ خزمەتی ئەو (ئەردۆغان)، ئێمە لەم 11 رۆژەدا بە جیدی کاردەکەین و گوروجوگۆڵ دەبین و ناوەستین".

هەروەها موراد کوڕووم، وەزیری ژینگە و ژێرخانی تورکیا بووە پەرلەمانتاری ئاکپارتی لە بازنەی یەکی ئیستەنبووڵ. موراد لەکاتی بوومەلەرزەکەی شوباتی ئەمساڵی مەڕەشدا، زیاتر لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا دەردەکەوت و رۆژی سێشەممە لە ئیستەنبووڵەوە سوپاسی زیانبەرکەوتووانی کرد.

موراد کوڕووم گوتی "ئەو برایانەمان کە بێ ماڵن و ئێستا لە ژێر خێوەت و کابینەکاندا دەژین، پەیامێکی گرنگیان بە تورکیا دا. ئەوان بەو پشتگیرییەیان لە بەڕێز سەرۆککۆمارمان نیشانیان دا کە راستەقینە براوەیە نەوەک خەون و خەیاڵ".

بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هەر یەک لە فوئاد ئۆکتای، یاریدەدەری سەرۆککۆمار لە بازنەی سێی ئەنقەرە و 15 وەزیری حکومەت لە پارێزگاکان خۆیان بەربژێر کردبوو، کە سەرجەمیان لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردران بۆ بوون بە پەرلەمانتار.

بەڵام ئێستا نازانرێت هەر یەک لەوانە چەند دەنگی هێناوە. لەبەر ئەوەی لیستی پارتەکان تێکەڵن. لە پسووڵەی هەڵبژاردندا دەنگدەر بۆی هەیە تەنیا مۆری 'بەڵێ' لە ژێر لۆگۆی ئەو پارتە سیاسییە بدات، کە دەیەوێ سەربکەوێت. پارتەکان خۆیان زووتر ریزبەندییان بۆ بەربژێرانیان ئامادەکردووە. بۆ نموونە ئەگەر پەرلەمانتارێکی لە ریزی یەکەمی بازنەیەکدا بێت، ئەوا ئەگەر پارتەکەی یەک کورسیی ئەو بازنەیە بباتەوە، بۆ ئەو پەرلەمانتارە دەبێت.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، کە رۆژی 14ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، ئاکپارتی بە بردنەوەی 269 کورسی وەک هێزی یەکەمی تورکیا مایەوە؛ هاوپەیمانییەکەیشی (هاوپەیمانیی جمهوور) بە بردنەوەی 322 کورسی لە 600 کورسییەکەی پەرلەمان، زۆرینەیە.

 


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif