سایتێکی ئەمریکی: لە ناو یەکیەتیەوە زانیاری لەسەر هاتنی مەزڵوم عەبدی بۆ سلێمانی دراوە بە تورکیا

ليست هناك تعليقات


ڕاپۆرتەكەی ئەلمونیتەری ئەمەریكی، وردەكاریی هێرشەكەی رۆژی هەینی لە زاری مەزڵووم عەبدی ئاشكرا كردووە و دواتر ئاماژەی بەوە كرد، بەشێك لەو ناوانەی لە بافڵ تاڵەبانی ناڕازین، شوێنی مەزڵووم عەبدییان بە توركیا داوە.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌، پێگەی ئەلمۆنیتری ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا، وردەكاریی هێرشەكردنە سەر مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدەی ئاشكرا كردووە و رای گەیاندووە، "چەند سەرچاوەیەك قسەی بۆ كردووین لەناو هەواڵگری كە بەشێك لە دژە تیرۆری سلێمانی لە دژی هەڵوێستەكانی بافڵ تاڵەبانی زانیاریان بە توركیا داوە، كە مەزڵووم عەبدی لە سلێمانییە."

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە توركیا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەهەڵوێستەكانی تاڵەبانی كە خۆی وەك هاوڕێی پەكەكە پێشان دەدات.

هاوكات لە راپۆرتەكەدا مەزڵووم عەبدی قسەی كردووە و وتوویەتی، ئەوان كۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوبەشە ئەمەریكییەكان هەبووە لەبارەی لەناوبردنی داعش.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif