ڕێگا سەختەکە بگرە، ئێرە دەشتە

ليست هناك تعليقات


سلێمان عەبدوڵا یونس
-
ئەگەرچی بەهۆی بڕیاڕێکی زۆرەملێیانەش بێت بەڵام لەگەڵئەوەشدا بە واژۆکردنی رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ، هەرێم یەکەمین هەنگاوی بۆ سەردەمێکی نوێ هاویشت، سەردەمێک؛ ئەگەر کورد بتوانێت باش بەرەو پیری بچێت و خۆی کۆبکاتەوە لەزۆرلاوە بە قازانجی دەشکێتەوە.

ئابوری سەربەخۆ، بە هەر هۆکارێک بێت سەرکەوتو نەبو، لە بری ئەوەی بەرەو سەربەخۆییمان بەرێت، خەریکبو بمانخاتە خەرەندی شکستێکی گەورەوە، دەوترێت؛ هەر خوا دەزانێت خێر و شەڕ لە چیدایە، بۆیە بەڕاستی بڕیاڕەکانی دادگای فیدڕاڵی و دادگای نێودەوڵەتی پاریس، لە جیاتی کەلەپچەمان بکەن، تۆقەکەیان لە گەردنمان کردەوە.

کورد دەڵێت: قسە ناچێتە گیرفانەوە، بۆیە وادەیەتی ئەم دەهۆڵی موزایەدەیە کە بازرگانیکردنە بە کورداتییەوە بوەستێنرێت، ئاخر ئەگەر بابەتەکە هەر خۆزگەخواستن بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە هەمو کوردێک (بە زۆڵەکەی کاکە حەمەشەوە) لەدڵ و ویژدانی خۆیدا لەگەڵ سەربەخۆیی و مافی گەل و وڵاتەکەی خۆیەتی بەڵام لەگەڵئەوەشدا سیاسەت پێویستی بە پڕاگماتیکیەت و تێکەڵنەکردنی تاکتیک و ستراتیج و ناسینەوەی زەمان و زەمینەیە.


لێرەوە کە پارتی وەک ڕێبەری سەربەخۆخوازانی کورد گەڕایەوە بۆ بەغداد و لە ڕاستیشدا هەنگاوێکی دروستی ناوە، پێشنیارم بۆ هەر کوردێکی ژیر ئەوەیە؛ لەمەودوا هەر حزب و لایەن و کەسێک بۆ چەواشەکاری و ختۆکەدانی هەستی میللی و لەپێناو خۆبەپاڵەوانکردن و دەسکەوتی کەسیدا، باسی سەربەخۆیی و ڕیفراندەم و ئەو بەردە گەورانەی کرد، کە نیشانەی نەهاویشتنن، بەڕاشکاوانە پێی بڵێن: سەربەخۆیی لە شاخەکانەوە بەدیدێت، بڕۆ ڕێگا سەختەکە بگرە ئێرە دەشتە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif