یەکەم چەکى پارەى گەنمى جووتیاران لە عێراق خەرجکرا

ليست هناك تعليقات


یەکەم چەکى پارەى گەنمى ئەمساڵى جووتیاران لە عێراق خەرجکرا. بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانى هەرێمى کوردستانیش راگەیاند، بەڵێنیان لە وەزارەتى بازرگانى عێراق وەرگرتووە، سەرجەم گەنمى بەرهەمھێنراوى هەرێمى کوردستان وەربگرێت، کە پێشبینیدەکرێت زیاتر لە 450 هەزار تۆن بێت.

رۆژی 12ـی نیسانى 2023، وەزارەتى بازرگانیى عێراق رایگەیاند، یەکەم چەکى پارەى گەنمى جووتیارانى بۆ ئەمساڵ خەرج کردووە، لەدواى رۆژێک لە وەرگرتنی گەنمەکە.

وەزارەتى بازرگانیى عێراق لە 11ـی نیساندا رایگەیاندبوو، یەکەم کاروانى گەنمى جووتیارانى لە عێراق وەرگرت، کە زیاتر لە 24 هەزار تۆن بوو لە سنوورى پارێزگاى موسەنا، ئەمەش وەک دەستپێکى وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى عێراق.

نەوزاد کامیل، بەڕێوبەرى گشتى بازرگانیى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، وەزارەتى بازرگانیى عێراق بەڵێنى پێداون سەرجەم گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى 2023 وەربگرن و پرۆسەى وەرگرتنى گەنمەکەش لە یەکى حوزەیرانەوە دەستپێدەکات.

نەوزاد کامیل گوتى: "ساڵى 2022 بڕى ئەو گەنمەى لە جووتیارانى هەرێمى کوردستان وەرگیرا، 321 هەزار تۆرن بوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆى زۆریی رێژەى بارانبارین پێشبینى دەکەین بڕەکەى بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 450 هەزار تۆن".

وەزارەتى بازرگانیى عێراق هەر تۆنێک گەنمى جووتیاران بە 850 هەزار دینار وەردەگرێت، کە بەگوێرەى پێشبینى ئەو وەزارەتە بۆ ئەمساڵ، تێکڕاى بەرهەمی گەنمى جووتیارانى عێراق دەگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا پێویستیی نێوخۆیی عێراق بۆ گەنم، پێنج ملیۆن تۆنە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif