لە باوکی مێسییەوە بۆ هەموو جیهان

ليست هناك تعليقات

 

خۆرخی مێسی، باوک و بەڕێوەبەری کارەکانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بێدەنگیی شکاند و رەتیدەکاتەوە کوڕەکەی بچێتە سعودیە.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ماوەی رابردوودا بڵاویانکردەوە کە مێسی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی هیلال، داوای 600 ملیۆن یۆرۆی لە یانەکە کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی کە یانەی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە و ئەو بارودۆخە خراپەی یانەکە پێیدا تێدەپەڕێت.

باوکی مێسی دوای ئەو هەموو دەنگۆیانە و چوونیشی بۆ سعودیە، لە ستۆریی ئینستاگرامەکەی لەبارەی ئەو هەواڵەوە نووسیوویەتی "هەواڵی ساختە! تاکەی درۆکردن بەردەوامدەبێت؟ کوا بەڵگەکان؟ هەموو شتەکان هەڵەن.

ئەم قسانەی باوکی مێسی لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کەسێکی نزیکی وەزیری وەرزشی سعودیە، کە بەڕێوەبەری ئەکادیمیای وەرزشی مەهەد بوو، خۆرخی مێسی چووە سعودیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری چوونەکە دیارنییە.

گرێبەستی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ یانەکە نییە بۆ مانەوەی یاریزانەکە، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ناوی یاریزانەکە بە چەند یانەیەکی جیاوازەوە ببەسترێتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif