سەهۆڵ پێست دەدرەوشێنێتەوە

ليست هناك تعليقات


پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە سوێد چەند سوودێکی بەکارهێنانی سەهۆڵ ئاشکرادەکات و دەڵێت، بەکارهێنانی سەهۆڵ یەکێکە لە رێگە کاریگەرەکان بۆ درەوشانەوە و کەمکردنەوەی سووربوونەوەی پێست.

دکتۆر ئانا جۆسێفسۆن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە نەخۆشخانەی زانکۆی ئۆریبۆ لە سوێد دەڵێت: ''بەکارهێنانی سەهۆڵ هەوکردنەکانی پێست کەمدەکاتەوە، بەجۆرێک سووربوونەوە و ئاوسان ناهێڵێت.''

بەگوتەی پسپۆڕەکە، سەهۆڵ خستنە سەر پێست یارمەتیدەرە بۆ دیارنەمانی مولوولەکانی خوێنی سەر پێست، هەروەها دەشڵێت: "ئەو کەسانەی بەدەست زیپکەوە دەناڵێنن دەتوانن سەهۆڵ بۆ کەمکردنەوەی ئاوسان و سووربوونەوەی زیپکەکە بەکاربهێنن."

پسپۆڕەکەی پێست روونی دەکاتەوە، بەکارهێنانی سەهۆڵ یارمەتیدەرە لە بچووککردنەوەی کونیلەکانی پێست و نەرمیی بە پێست دەبەخشێت.

لە بارەی کاریگەریی سەهۆڵ لەسەر درەوشانەوەی پێست دکتۆر ئانا گوتی: "سەهۆڵ هانی گەشەی خانە نوێیەکان دەدات و رەنگێکی درەوشاوە بە پێست دەبەخشێت".

ئەو پسپۆرەی پێست پێشنیازدەکات، رۆژانە چەند جارێک رووخسار بە ئاوی سارد بشۆردرێت، هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی سەهۆڵ رووندەکاتەوە، بەجۆرێک رۆژانە یەک بۆ دوو جار بەکاربێت و بخرێتە نێو پارچە پەڕۆیەک ئینجا بدرێت لە پێست.

هەروەها هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت: ''ئەوانەی هەستیارییان بە سەهۆڵ هەیە نابێت بەکاری بهێنن.''

ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی سەهۆڵ سوودبەخشە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی لاسەرئێشە و ئازاری هەوکردنی جومگەکان، هەروەها ئەگەری دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی پێستیش کەمدەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif