کێ خاوەنی هەرێمی کوردستانە

ليست هناك تعليقات


دیاری محمد نوری
.
پارێزگاری لە خاك و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان ئەرکی هەموو تاکێکە وەکو چاومان بیپارێزێت چونکە ئەم نیشتمانە بەرهەمی خەباتی سەد ساڵی رابردووی ئەم میللەتەیە کە چەندین هەزار کەس لەو رێیەدا بوەتە قوربانی ، مرۆڤ هەتا دوور نەکەوێتەوە و نەچێتە غەریبی یان تەنانەت سەفەرێکی کورتی دەرەوە نەکات نازانێت نیشتمان چییە تۆ لە هەر شوێنێکی جیهان بیت بیرت لەوێیەو بۆی دەگەڕێیتەوەو بە شانازییەوە ئینتیماتی بۆ دەردەبڕیت و باسی دەکەیت، چونکە ئەگەر ئەو هەرێمە نەمێنێت چەکدارێکی حەشدی شەعبی یان پازدار و جەندرمەیەك و دەیان گروپ و یان و یانی تر هەڵدەکوتنە سەر کوڕان و کچانی ئەم هەرێمە و بە ڕۆژی ڕووناک تەعدا لە خەڵکەکەی دەکەن.

ئەم قسانە بە مانای پشتیوانی نییە لە دەسەڵاتی گەندەڵی جووت حزب و جوت بنەماڵە بەلای منەوە ئەوانە تاوانبارن و هەر ڕۆژێک بێت دەبێت لە دەسەڵات بهێنرێنە خوارەوە ئیتر نازانم بە شۆڕش بێت یان هەڵبژاردن ئەوانە بوونە مەینەتی بەسەر ئەم گەلەوە بە دزینی سەرخان و ژێرخانی ئابووری کوردستان و بڵاوکردنەوەی گەندەڵی ئەوان دەبێت ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم وڵاتە بەجێی بهێڵن و دادگایی بکرێن چونکە ئەوان هۆکار بوون بۆ ناشرین کردنی ناوبانگی کورد و هەرێمی کوردستان و لەناوبردنی ئینتیمای نەتەوەیی و خۆشویستنی خاك لای تاکەکان.

ناکرێت تۆ لە دژایەتیت بۆ ئەوان و لەبەر چەند مووچەیەک بچیت هانا بۆ خراپ تر ببەیت و پێت وابێت لە سایەی دەسەڵاتی بەغدا یان تاران باشتر دەژیت، لانی کەم پێش هەر هەڵوێستێکی ئاوها بڕۆ گەشتێکی ناوچە سونە نشینەکانی ناوەڕاستی عێراق و تەنانەت ناوچە شیعە نشینەکانی باشوور بکە بزانە بارودۆخی ژیانیان چۆنە ئەو کاتە دەڵێی سەد ڕەحمەت لە کفن دز.

هەرگیز ئەم سەرکردانەی ئەم جوت حزبەی دەسەڵاتی هەرێم شیاوی وەسفکردن و چاولێکردن نین بۆ هیچ بوارێکی خزمەتکردنی خەڵکی و نیشتماندۆستی، ئەوان نموونەی رابەرێکی کوردی نین بۆ چاولێکردن بەڵکو دەبێت تۆ چاوت لە نموونە جوانەکانی وەکو قازی محەممەد و شێخ سەعیدی پیران و دەیان سەرکردەو زانای ناوداری ئەم گەلە ستەمدیدەیە بیت، هەمیشە ئەوەمان لە یاد بێت ئەوەی خاوەنی هەرێمی کوردستانە میللەتە ڕەشوڕوتەکەو خەڵکە پاک و دڵسۆزەکەیەتی نەک ئەم جۆرە کەسانە کە بەڕێوەمان دەبەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif