دە ملیۆن منداڵ لە ئەفریقا هەڕەشەیان لەسەرە

ليست هناك تعليقات


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 10 ملیۆن کەس لە سێ وڵاتی ئەفریقا "لە مەترسییەکی گەورەدان" و پێویستییەکی زۆریان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە. هۆکارەکەش بۆ "زیادبوونی تووندوتیژی" دەگەڕێنێتەوە.

رۆژی هەینی، 17ـی ئاداری 2023، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی منداڵان - یونیسێف رایگەیاند، کە 10 ملیۆن منداڵ لە وڵاتانی بورکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر لە باکوور و باکووری رۆژئاوای ئەفریقا لە مەترسیدا دەژین.

یونیسێف دەڵێت، ئەو ژمارەیەش دوو هێندەی ژمارەی ئەو منداڵانەیە، کە لە ساڵی 2020دا بە مەترسی لەسەر تۆمارکرابوون. هاوکات، باس لەوەش دەکات کە چوار ملیۆن منداڵی دیکە لە وڵاتانی دیکەی رۆژئاوای ئەفریقا بەهۆی پێکدادانی گرووپە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لەسەرە.

ماری پیێر پۆیرەر، بەڕێوەبەری هەرێمیی یونیسێف بۆ نێوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "تادێت منداڵانی زیاتر دەبنە قوربانیی پێکدادانی چەکداری یان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت دەکرێنە ئامانج".

لە ساڵی 2022دا، وەکو بەڕێوەبەرەکەی یونیسێف باسی دەکات: "بە دیاریکراوی بۆ ئەو منداڵانە نەهات بووە، کە لە نێوەڕاستی ناوچەی ساحل دا دەژین. دەبێت هەموو لایەنێکی شەڕ و پێکدادان دەستبەجێ هێرشەکانیان لەسەر منداڵان و قوتابخانەکانیان، ناوەندەکانی تەندروستی و ماڵەکانیان بوەستێنن".

بەگوێرەی یونیسێف، لە ساڵی 2022دا تەنیا 391 ملیۆن دۆلار لەو بڕە پارەیەی بۆ ناوچەی ساحل داواکراوە، دابینکراوە.

بۆ ساڵی 2023، یونیسێف داوای 473.8 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچەی نێوەڕاستی ساحلی ئەفریقا کردووە، کە بورکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر دەگرێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif