کڵیچدارئۆغلۆ لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا دەبێتە سەرۆک کۆمار

ليست هناك تعليقات


ناوەندی ORC بۆ راپرسی لە تورکیا بڵاویکردەوە، ناوەندەکەیان لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا راپرسییەکی ئەنجامداوە لەسەر کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و بەگوێرەی ئەنجامەکانیش کەمال کڵیچدارئۆغلۆ، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن 53.1%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەو دەرئەنجامەش بێت ناوبراو لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا دەبێتە سەرۆک کۆمار.
53.1%ـی بەشداربوان وتویانە دەنگ بە کەمال کڵیچدارئۆغلۆ دەدەن


ناوەندی ORC بۆ راپرسی و توێژینەوەی سیاسی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 11-15ی ئازار راپرسییەکیان لەناو هاوڵاتیان ئەنجامداوە و پرسیاری ئەوەیان کردوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی ئایار دەنگ بە کێ دەدەیت؟، لە وەڵامیشدا 53.1%ـی بەشداربوان وتویانە دەنگ بە کەمال کڵیچدارئۆغلۆ، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەدەن.
ئەردۆگان 42.3%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکەش رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی "جمهوریەت" کە هاوپەیمانی پارتەکانی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە 42.3%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بەجیاوازییەکی بەرچاو لەدوای کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دێت.
ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەپشتیوانی هەدەپە دەتوانێت دەسەڵات بگرێتە دەست


27ی شوباتی ئەمساڵیش ناوەندی (ALF Araştırma) دوایین راپرسی خۆی لەبارەی دەنگی حزب و لایەنەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئەنجامەکانیش هاوپەیمانییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان 35.1%ـی دەنگەکان بەدەستهێنێت و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش 47.6%ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنن، بەوپێیەش ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەپشتیوانی هەدەپە دەتوانێت دەسەڵات بگرێتە دەست.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif