دەزگای لوتکەو مامۆستایانی ئاینی یەکەم هەنگاوی هەماهەنگیان دەستپێکرد

ليست هناك تعليقات

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی ئازاری ۲۰۲۳ ئــاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە و سامر موشکور بەڕێوبەری کۆچ و کۆچبەران لەشاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینی (پێش نوێژ و وتاربێژەکان)سلێمانی کۆبونەوە. ئامانجی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی کەمکردنەوە (کۆچی نایاسایی) گەنجان و لاوانی هەرێمی کوردستان،

"دەزگای لوتکە بە داتاو زانیاری دروست تەواوی مەترسیەکانی ڕێگای نایاسایی خستە ڕوو"

دەزگای لوتکە مەترسیەکانی ڕێگای کۆچی نایاسایی بۆ مامۆستایان باسکرد و بە داتاو زانیاری تەواوی مەترسیەکانی ڕێگای نایاسایی خستە بەردەم بەشدار بوانی کۆبوونەوەکە، پاشان دەزگای لوتکە وەك ئەرکی خۆی مامۆستایانی ئاشناکرد بە کارو چالاکیەکانی ڕابردوویان، کە چۆن ویڕای ئاستەنگ و زۆری گرفتەکان بەڵام توانیویانە ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕن بۆ ئەو گرفتانەی دووچاری کۆچبەران و ڕووبەڕووی خانەوادەکانیان بوونەتەوە.

لەم کۆبونەوەیەدا مامۆستایانی ئاینی هاوڕای دەزگای لوتکە بوون لە پێدانی ڕێنمای و هۆشیاری و بەرچاوڕوونی تەواو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی کە لێکەوتەی زۆر خراپ لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان جێدەهێڵت، لە بەرامبەردا دەزگای لوتکە ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەکانی بەرز نرخاند لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا هەماهەنگی نێوان دەزگای لوتکەو مامۆستایان بە زەرور زانراو هەموان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە زۆر گرنگە گەنجان و لاوانی و خێزانەکانیان بەرلەوەی بڕیاری کۆچی نایاسایی بدەن زانیاری و بەرچاو ڕوونی تەواویان هەبێت لەسەر مەترسییەکانی ڕێگای کۆچی نایاسایی و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی نیشتمانمان.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif